گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامێکى هیوابەخش بۆ عێراقیەکان...تووشبویەکى بەساڵاچووى کۆرۆنا چاکبووەوە

2020.04.04 - 09:01
 پەیامێکى هیوابەخش  بۆ عێراقیەکان...تووشبویەکى بەساڵاچووى کۆرۆنا چاکبووەوە
ناس کورد- توشبوویەکى بەساڵاچووى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەعێراق چاکبووەوە، لە حاڵەتێکى دەگمەنى چاکبوونەوەى توشبوواندا، ئەوەش بە "پەیامێکى هیوا بەخش" بۆ عێراقییەکان دادەنرێت. . شارى پزیشکى بەغدا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، نەخۆشخانەکەیان حاڵەتێکى چاکبوونەوەى دەگمەنى توشبوویەکى کۆرۆناى بەخۆوە بینیوە، کە پیاوێکە و تەمەنى زیاترە لە هەشتا ساڵ، لەگەڵ دوو حاڵەتى دیکەى چاکبوونەوە. . ئاماژەى بەوەشکردووە "ئەو حاڵەتە دەگمەنە ناردنى پەیامێکى هیوابەخشە بۆ عێراقییەکان و توشبووانى کۆرۆنا، پیاوە بە ساڵاچووکە ئەمڕۆ نەخۆشخانە جێدەهێڵێت". . بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى عێراق، تا ئێستا 820 حاڵەتى توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراون، کە 266 کەسیان چاکبوونەتەوە و 54 کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.