گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كاريان چى دەبێت و چەند وڵات بەشدارن؟

هاوپەيمانى نێودەوڵەتى دژى كۆرۆنا دامەزرێنرا 

2020.04.03 - 23:33
هاوپەيمانى نێودەوڵەتى دژى كۆرۆنا دامەزرێنرا 

ناس کورد-

زانايان و پزيشكان و سەرمايەداران و بڕياردەرانى سياسى زياتر لە 70 كۆمپانيا و لە 30 دەوڵەتى جيهانەوە بڕيارياندا بە پێكهێنانى هاوپەيمانێتيەكى نێودەوڵەتى دژى ڤايرۆسى كۆرۆنا، ئەوەش لەپێناو ڕوبەڕوبونەوەى ڤايرۆسەكە لەو ناوچانەى توانايان سنوردارە و پێداويستى سەرەكيان لەبەردەستدا نييە.

.

بەپێى سەرچاوەكانى هەواڵ، هاوپەيمانێتيەكە ناو نراوە "هاوپەيەمانى لێكۆڵينەوەى سەريرى" و ئامانجى هاوپەيمانێتيەكە خێراكردنى لێكۆڵينەوەكانە لە ڤايرۆسى كۆرۆنا بەتايبەتى لەو ناوچانەى كە ئەگەرى هەيە كۆرۆنا ببێتە هۆى زيانێكى گەورە لە سيستمى تەندروستيان و كارگەريەكى تەندروستى گەورە لەسەر هاوڵاتيانى دابنێت.

.

گۆڤارى "لانسيت"ى زانستى لەو بارەيەوە بڵاويكردوەتەوە، ئەندامانى هاوپەيمانێتيەكە تەئكيديان كردوەتەوە كە هاريكارى و تەنسيق لەبوارى لێكۆڵينەوە بەشێوەيەكى خێرا پێويستە ئەوەش بۆ پشتگيرى كردنى ئەفريقا و ئەمريكاى لاتين و ئەوروپاى ڕۆژهەڵات و هەندێك لە دەوڵتانى ئاسيا،  بۆ وەڵامدانەوەيەكى كاريگەر بۆ پەتاكە و خێراكردنى لێكۆڵينەوەكان لەو ناوچانە.

.

هاوپەيمانێتيەكە ژمارەيەك لە شارەزايانى بوارى تەندروستى لەخۆ دەگرێت ئەوەش جگە لە پەيمانگاكانى لێكۆڵينەوە، كەرتە گشتيەكان، وەزارەتەكانى تەندروستى، ناوەند ئەكاديميەكان و رێكخراوە قازانج نەويستەكانى بوارى لێكۆڵينەوەو گەشەپێدان، هەروەها ڕێكخراوە ناحكوميەكان، ڕێكخراوە نێودەوڵەتيەكان، سەرمايەداران و هەموو ئەوانەى كە پابەندن بە دۆزينەوەى چارەسەرێك بۆ ڕوبەڕوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لەو ڕێكخراوە ئەندامن.

.

لەئێستاشدا يەكێك لە لێكۆڵينەوەكانى تايبەت بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لەلايەن هاوپەيمانێتيەكە دەستى پێكردوە و ئەندامانى ڕێكخراوەكە بە شارەزايى و تواناكانيان هەوڵى خێراكردنى لێكۆڵينەوەكان دەدەن لەو ناوچانە، سەرجەم داتاكان لەو ناوچانە كۆدەكرێنەوە بە شێوەيەكى نمونەيى، ئەوەش هاوكار دەبێت بۆ ئەو وڵاتانەو ڕێكخراوى تەندروستى جيهانيش بۆ ئەوەى بڕيارى خێرا لەسەر چۆنێتى ڕێوشوێنەكان و سياسەتەكانيان بدەن ئەويش لەسەر بنەماى بەڵگە و لێكۆڵينەوەكان.

.

لاى خۆشيەوە دكتۆر "سومەيە سواميناسان" كە يەكێكە لە گەورە زاناكانى ڕێكخراوى تەندروستى جيهانى پێشوازى لە بيرۆكەى دروستكردنى هاوپەيمانێتيەكە كردو و ئاماژەى بەوەدا "شارەزايانى چەندين وڵات سود لە ئيدارەدانى تاقيكردنەوە سەريريەكان دەبينن لە شوێنە هەژارەكاندا، ئەوەش هاوكارى ڕێكخراوەكە دەكات لە ئەنجامدانى ڕۆڵى خۆى كە ئەويش وەڵامدانەوەى جيهانيە دژى ڤايرۆسى كۆرۆنا.