گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مارکێت و نانەواخانەکان دادەخرێن

وەزارەتى ناوخۆ هاتوچۆى پیادە و ئۆتۆمبیلى بەتەواوى قەدەغەکرد

2020.04.03 - 22:52
وەزارەتى ناوخۆ هاتوچۆى پیادە و ئۆتۆمبیلى بەتەواوى قەدەغەکرد
ناس کورد- وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیاریدا بە ڕاگرتنى هاتوچۆى پیادە و ئۆتۆمبیل و هەڵوەشاندنەوەى رێگەپێدانەکان و داخستنى مارکێت و نانەواخانەکان. . بەپێی بڕیارێکى وەزارەتەکە، لەبەرئەوەى قه‌ده‌غه‌ی هاووچۆ وه‌ك پێویست جێبه‌جێ نه‌كراوه‌، بریاردراوە بە راگرتنی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و پیاده‌ به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو له‌ گشت پارێزگاكانی (هه‌ولێر،  سلێمانی، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆكانی راپه‌رێن و گه‌رمیان و گشت یه‌كه‌ كارگێڕییه‌كانیان) بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێر. . ئاماژە بەوەشکراوە، هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی بكات پێویسته‌ له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌ ئه‌منیانه‌ی راسپێردراو به‌جێبه‌جێكردنی بڕیاری راگرتنی هاتووچۆ ده‌ستگیربكرێن و ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت و به‌پێی یاسا رێكاریان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌ به‌ر. . بەپێی بڕیارێکى دیکە، هه‌ر ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندێكی سه‌ر به‌هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و ئاسایش و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و ئه‌و هێزانه‌ی سه‌ر به‌ هێزه‌كانی ئیتحادی عێراقین و له‌ناو هه‌رێم خزمه‌ت ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر له‌ئه‌ركی فه‌رمیدا نه‌بن و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی یان ناسنامه‌ی سه‌ربازی به‌كاربێنن بۆ شكاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ پێویسته‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێن و ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌ستی به‌سه‌ردابگیرێت و به‌پێی یاسا رێكاریان به‌رابمه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر له‌ هه‌ر پۆست و پایه‌كدا بن و پێویسته‌ بیسه‌لمێنن كه‌ له‌ ئه‌ركی فه‌رمیدان. . لە بڕیارى سێیەمدا هاتووە، پزیشك و كارمه‌ندان و ستافی كارگێڕی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌گه‌ر له‌ ئه‌ركی فه‌رمیدا نه‌بن و ئۆتۆمبێل یان ناسنامه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌كاربێنن بۆ شكاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ پێویسته‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێن و ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌ستی به‌سه‌رداگبیرێت و به‌پێی یاسا رێكاریان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر و پێویسته‌ بیسه‌لمێنن كه‌ له‌ ئه‌ركی فه‌رمیدان. . لە بڕیارێکى دیکەدا بڕیاردراوە بە هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گشت ئه‌و ریگه‌ پێدانانه‌ی كه‌ پێش ئێستا دراون له‌ لایه‌ن پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان و یه‌كه‌ كارگێڕییه‌كانیان و گشت داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت بۆ هاتووچۆكردن به‌و ریگه‌ پێدانانه‌شه‌وه‌ كه‌ له‌ (01:00) شه‌و تا (06:00)ی به‌یانی ده‌دران به‌ هاووڵاتیان. . هەروەها بریارى داخستنى سەرجەم مارکێت و نانەواخانەکان دراوە.