گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چوار توشبووى نوێی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکرا

2020.04.03 - 22:03
چوار توشبووى نوێی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکرا
ناس کورد- وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان تۆمارکردنى چوار حاڵەتى نوێی توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆناى لە هەولێر ڕاگەیاند. . بەپێی ڕاگەیەنراوێکى وەزارەتەکە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، 4 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران. . ئاماژە بەوەشکراوە، چوار توشبووەکە ئافرەتێك و 3 منداڵن کە هەموویان بەرکەوتەی تووشبووێکی پرسەیەکی ماتەمینی گەڕەکی کارێزانی شاری ھەولێرن. . وەزارەتى تەندروستى ئێوارەى ئەمرۆ  تۆمارکردنى تۆمارکردنى 14 توشبووى دیکەى کۆرۆناى ڕاگەیاند، کە سیانیان لە هەولێر، هەشتیان لە سلێمانى، سیانى دیکەشیان لە هەڵەبجەن. . بە تۆمارکردنى ئەو چوار توشبووە نوێیە، کۆى ژمارەى توشبووان بۆ 208 توشبوو بەرزبووەوە، کە 68 کەسیان چاکبوونەتەوە و دوانیشیان گیانیان لەدەستداوە.