گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دیوى یاسایی ڕووداوەکە چییە؟

دەماقاڵێی توندى پەرلەمانتارێک لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان کاردانەوەى لێدەکەوێتەوە

2020.04.03 - 21:13
دەماقاڵێی توندى پەرلەمانتارێک لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان کاردانەوەى لێدەکەوێتەوە
ناس کورد- دەماقاڵێی توندى پەرلەمانتارێکى کورد لە پەرلەمانى عێراق لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانى کەرکوک لەکاتى قەدەغەى هاتوچۆدا بەهۆى کۆرۆناوە، مشتومڕى بەدواى خۆیدا هێناوە، بەتایبەت کە وەزارەتى بەرگرى بڕیاریدا پرسەکە بباتە دادگا. . بەپێی گرتەیەکى ڤیدیۆیی کە دەوترێت لە یەکێک لە دەروازەکانى شارى کەرکوک ڕوویداوە، تێیدا ئەڵماس فازڵ پەرلەمانتارى یەکێتى لە پەرلەمانى عێراق دەردەکەوێت کە لەناو ئۆتۆمبیلێکدایە و لەلایەن یەکێک لە ئەندامانى هێزە ئەمنیەکانەوە ڕێگەى پێنادرێت ئۆتۆمبیلەکەى تێپەرێت، بەهۆى بڕیارى قەدەغەى هاتوچۆوە. . بەپێى گرتە ڤيديۆييەكە ئەندامەكەى هێزە ئەمنيیەكان ڕێگە بە پەرلەمانتارەكە نادات تێپەڕێت و پێى دەڵێت، "فەرمانى ئەوەى پێكراوە كە ڕێگە بەكەس نەدات تێپەڕێت"، بەڵام ناوبراو قەناعەت بە قسەكانى ئەو ئەندامەى هێزە ئەمنيەكان ناكات و چەند قسەیەکى پێدەڵێت. https://www.youtube.com/watch?time_continue=5&v=kDgngCBze94&feature=emb_title ناس کورد هەوڵى زۆریدا لێدوان لەو پەرلەمانتارە وەربگرێت کە ئەندامى لیژنەى یاسایی پەرلەمانى عێراقە و لەسەر بازنەى کەرکوک و لەسەر لیستى یەکێتى بە پەرلەمانتار هەڵبژێردراوە، ناس کورد بە کورتەنامەش پەیوەندى پێوەکرد بەڵام هەر وەڵامینەدایەوە. . تا ئێستا ئەڵماس فازڵ هیچ ڕونکردنەوەیەکى لەبارەى ڕووداوەکەوە بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام  يەحيا ڕەسوڵ وتەبێژى وەزارەتى بەرگرى عێراق سەبارەت بە ڕوداوەكە دەڵێت، داواى ياسايى لەسەر ئەو پەرلەمانتارە تۆمار كراوە كە "قسەى نەشياوى" بە ئەندامێكى هێزە ئەمنيەكان وتوەو لە خاڵێكى پشكنينى پارێزگاى كەركوك. . ئاماژەى بەوەشداوە، "سوپاسى ئەو پاڵەوانە دەكەين كە بە پلەيەكى باڵا و بە ژيريەكى بەرزەوە پابەندى ياسا و چۆنێتى مامەڵەكردن بوە ئەوەش سەرەڕاى ئەوەى هێرشى كرايە سەر، باوەڕمان وايە كە دادگاى مافى وەردەگرێت". . دیوى یاسایی ڕووداوەکە چۆنە؟ بەپێی بڕیارى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق کە ٢٦ى مانگى ڕابردوو دەریکرد، قەدەغەى هاتوچۆ تا ١١ى نیسان درێژکراوەتەوە، بۆ رێگرى لە بڵاوبوونەوەى زیاترى ڤایرۆسى کۆرۆنا. . حاكم شێخ لەتيف ياساناس بە "ناس كورد" وت، "من باسى ڕوداوەكە ناكەم و ئاگادارى وردەكارى نيم، دوور لە ڕوداوەكە لەكاتى حاڵەتێكى لەم جۆرەى تەندروستى لەدەسەڵاتى وەزيرى تەندروستيدايە كە ناوچەيەك كەرەنتين بكات ياخود قەدەغەى هاتوچۆ ڕابگەيەنێت بەهۆى مەترسى تەندروستيەوە، ئەوەش بەپێى مادەى 89 ى ساڵى 1981 ى ياساى عێراقى". . ئەوەشى ڕونكردەوە، كاتێك قەدەغەى هاتوچۆ ڕادەگەيەنرێت دەبێت بۆ هەموان بێت و لەپێشەوە بەرپرس و كەسايەتيە سياسيەكان،" بەڵام لەم وڵاتەدا هەموو شتێك بۆ ئەوان ڕێگە پێدراوەو هيچ ياسايەك ئەوان ناگرێتەوە و بە ئارەزوى خۆيان كۆدەبنەوەو هاتوچۆ دەكەن". . بەپێی رێنماییەکانى حکومەتى عێراق، قەدەغەى هاتوچۆ کارمەندانى تەندروستى، گواستنەوەى خۆراک و سوتەمەنى حاڵەتى فریاگوزارى، هاتوچۆى دیبلۆماتکاران و کارمەندانى دەزگاکانى ڕاگەیاندن ناگرێتەوە، بەو پێیەش بریارەکە پەرلەمانتاران ناگرێتەوە، هەربۆیە وەزارەتى بەرگرى هۆکارى سکاڵاکەى بۆ شکاندنى قەدەغەى هاتوچۆ نەگەڕاندووەتەوە، بەڵکو پەیوەستیکردووە بە "قسەى نەشیاو"ى پەرلەمانتارەکە. . بەبڕواى پارێزەر کارزان فازیڵ، لەماوەى قەدەغەى هاتوچۆدا چەندین پیشێلکارى یاسایی ڕوویانداوە، بەهۆى ئەوەى ئامادەکاریی چڕوپڕ و پێشوەختە نەبووە بۆ ڕاگەیاندنى حاڵەتێکى لەو شێوەیە. . کارزان کە بەرێوەبەرى سەنتەرى پەرەپێدانى دیموکراسی و مافى مرۆڤە بۆ ناس کورد جەختیکردەوە، کە نابێت بەبریارێکى وەزارەتى ناوخۆ، پەرلەمان و دام و دەزگاى دادوەرى بچنە ماڵەوە، ئەوەى ئێستا هەیە پەیڕەوکردنى بارى نائاساییە، لەکاتێکدا بەپێی دەستورى عێراق ڕاگەیاندنى ئەو بارە لە دەسەڵاتى پەرلەماندایە.