گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گومان لە تاقيگەيەك دەكرێت بڵاويكردبێتەوە

بڵاوبوونەوەى كۆرۆنا بە ئەنقەست بوو ياخود سروشتى؟

2020.04.03 - 20:44
بڵاوبوونەوەى كۆرۆنا بە ئەنقەست بوو ياخود سروشتى؟
ناس کورد-   لەدواى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا بۆ يەكەمجار لە شارى ووهانى چين، ئەمريكا و ئەو وڵاتە دەستيان كرد بە ئاراستەكردنى تۆمەتەكان بەرامبەر يەك، ئەمريكا دەڵێت چين بە ئەنقەست بڵاويكردوەتەوەو چينيش دەڵێت سوپاى ئەمريكا بڵاويكردوەتەوە. . بەڵام ڕۆژنامەى واشنتۆن پۆست چەند زانياريەكى نوێى لەسەر بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكە ئاشكرا دەكات و لە وتارێكى نوسەر "ديڤيد ڕينۆڵدز ئيگناتيۆس"دا هاتوە، بۆ يەكەمجار كۆرۆنا لە ناوچەيەك بڵاوبووەتەوە كە 100 مەتر لە بازاڕى خواردنە دەراييەكانى ووهانەوە دورە. . ڤايرۆسەكە چۆن بڵاوبويەوە؟    ديڤيد ڕينۆڵدز لە وتارەكەيدا دەڵێت، دۆزينەوەى چۆنێتى بڵاوبونەوەى كۆرۆنا گرنگە بۆ ئەوەى لە داهاتودا ڕێگرى لە بڵاوبونەوەى پەتاكان بكرێت، زۆر ئاشكرايە كە چيرۆكە ئەسڵيەكە كە دەسەڵاتدارانى چين سەبارەت بە چۆنێتى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكە بڵاويانكردوەتەوە گوايە بەهۆى خواردنى گياندارانى قەدەغەكراوەوە لە بازاڕى خواردنە دەراييەكانى ووهانەوە بڵاوبوەتەوە چيرۆكێكى لاوازە. . بەپێى ڵێكۆڵينەوەكانى زانايان سەرچاوەى ڤايرۆسەكە شەمشەمەكوێرەيە بەڵام لە بازاڕى خواردنە دەراييەكانى ووهان شەمشەمەكوێرە نافرۆشرێت، ئەمەش سەرەڕاى ئەوەى كە لەوانەيە لە بازاڕەكە ئەو جۆرە گياندارانە فرۆشرابن كە پەيوەنديان بە شەمشەمەكوێرەوە هەبوە. . بەپێى لێكۆڵينەوەيەكى گۆڤارى "لانسيت"ى زانستى كە لە مانگى يەكى ئەمساڵ ئەنجامدراوە يەكەم توشبووى ڤايرۆسى كۆرۆنا پەيوەندى بە بازاڕى خواردنە دەراييەكانى ووهانەوە نەبووە. . نوسەرەكە دەڵێت، بيردۆزێكى تر هەيە ئەويش ئەوەيە كە باس لەوەدەكات ئەگەر هەيە ڤايرۆسەكە لەكاتى تاقيكردنەوەى تاقيگەيى لەسەر ئەو ڤايرۆسانەى پەيوەنديان بە شەمشەمە كوێرەوە هەيە دزەى كردبێت، ئەمەش لەكاتێكدايە كە لقى ووهانى ناوەندى چينى بۆ كۆنترۆڵكردنى نەخۆشيەكان و خۆپاراستن لێى تەنها 100 مەتر لە بازاڕى خواردنە دەرياييەكانەوە دورە. . پێشتريش ناوەند و پەيمانگاى ووهان بۆ ڤايرۆسەكان ئەوەيان بڵاوكردبوەوە، كە نمونەى ڤايرۆسە تاجيەكان كە تايبەتن بە شەمشەمەكوێرەوە لەسەرتاسەرى چين كۆكراونەتەوە، ئەوەش بە ئامانجى ديراسەكردنى بۆ خۆپاراستن لێيان لە داهاتودا. . ئايا ئەگەر هەيە يەكێك لەو نمونانە دزەى كردبێت؟ ياخود پاشماوەى پيسبوى تاقيگەكە فڕێدرابێت؟   لەوەڵامى ئەم پرسيارەى نوسەرەكەدا "ڕيچارد ئيبرايت" زاناى جيهانى زيندەوەرزانى و شارەزايى بوارى سەلامەتى بايەلۆجى باسى لەوەكردوە، يەكەم ڕوداوى توشبون ئەگەرى هەيە بەهۆى ئەنجامى ڕوداوێكى سروشتيەوە ڕوبدات. . باسى لەوەشكردوە، ئەگەرى هەيە ڤايرۆسەكە لە شەمشەمەكوێرەوە بگوازرێتەوە بۆ ئاژەڵێكى تر و دواتريش مرۆڤ، هەروەها ئەگەريش هەيە بەهۆى هەڵەيەكى تاقيگەييەوە بڵاوبوبێتەوە بۆ نمونە كەسێك كە لە تاقيگەكە كار دەكات توشى ڤايرۆسەكە بوبێت و دواتر بردبێتيە دەرەوە. . ئەوەشى نەشاردەوە، كە لێكۆڵينەوە لە ڤايرۆسەكە تاجيەكان لە تاقيگەكەى ووهان لەئاستێكى بايولۆجى زۆر لاوازدا ئەنجام دەدرێت و ئاستى پارێزگاريش زۆر لاوازە، بەپێى گرتە ڤيديۆيەكان كە لەسەر تاقيگەكە بڵاوكراونەتەوە كەسانێك دەبينيت كە جل و بەرگ و پێداويستيەكانى پارێزگارى كە لەبەريان كردوە لەئاستى پێويستدا نييە بۆ ئەنجامدانى ئەو كارە. . دوو لێكۆڵينەوەى چينى ڕاستيەكان ئاشكرا دەكات !   ئەو شارەزا بايەلۆجيە ئەوەشى ڕونكردوەتەوە، بەپێى دوو وتار كە لەساڵەكانى 2017 و 2019 بڵاوكراونەتەوە زانايانى چينى لە تاقيگەى ووهان چونەتە ئەشكەوتەكان بۆ گرتنى شەمشەمەكوێرە و جل و پێداويستى پێويستيشيان پێنەبوە، ميزى شەمشەمەكوێرە وەك و باران باريوە بەسەرياندا. . "ديڤيد ڕينۆڵدز" نوسەرى وتارەكە دەڵێت، ئەوەى ئەگەرى دزەكردنى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە تاقيگەى ووهان بەهێز دەكات لێكۆڵينەوەيەكى چينيە كە بڵاوكرايەوە بەڵام دواى ماوەيەكى كەم بەشێوەيەكى سەير لەمانگى 2 ى ئەمساڵدا سڕدرايەوە، لێكۆڵينەوەكە باسى لە ئەگەرى گەشەسەندنى ڤايرۆسێكى نوێى دەكرد لە تاقيگەى ووهان، هۆشداريشى دابوو لەوەى كە ئاستى سەلامەتى لە تاقيگەكە وەك پێويست نييە و زۆر مەترسيدارە و پێويستى بە چاكسازى و بەهێزكردن هەيە. . لێكۆڵينەوەكە بريتيە لە پرژەيەكى نوسراو لە زانكۆى تەكنەلۆژى باشورى چين كە تێيدا تەئكيد لەوە كراوەتەوە ناوەندى ووهان بۆ ڤايرۆسەكان بەرپرسە لە بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا، چونكە ژمارەيەكى زۆر گياندارى لە تاقيگەكە داناوە كە توشبوى ڤايرۆسەكەن لەوانەش 605 شەمشەمەكوێرە. . لە لێکۆڵینەوەکەدا ئەوەش هاتبوو، شەمشەمەكوێرەيەكى هەڵگرى ڤايرۆسەكە هێرشى كردوەتە سەر يەكێك لە لێكۆڵەرەكان و ئەگەرى زۆرە ڤايرۆسەكەى بۆ گواستبێتەوە، هەروەها ڕيزبەندى بۆماوەيى نەخۆشى ڤايرۆسى كۆرۆناش  89% بۆ 96% لەو ڤايرۆسەكەى لە شەمشەمەكوێرەدايە نزيكە، هەروەها هيچ بەڵگەيەكيش لەسەر ئەوە نييە كە دانيشتوانى كەرتى ووبى كە شارى ووهان ناوەندەكەيەتى شەمشەمەكوێرە بخۆن. . ئەوەش ئاشكراكراوە، ئەو زانايەى شەمشەمەكوێرەكە هێرشى كردبوە سەر و زانايەكى تر كە شەمشەمەكوێرە ميزى پێدا كردبوو خۆيان كەرەنتين كردبوو، هەروەها ژمارەيەك پزيشكيش لە تاقيگەكە توشى ڤايرۆسەكە بون.