گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

266 توشبوو چاکبوونەتەوە

عێراق؛ ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا گەیشتە 820 حاڵەت

2020.04.03 - 19:53
عێراق؛ ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا گەیشتە 820 حاڵەت
ناس کورد- وەزارەتى تەندروستى عێراق تۆمارکردنى 48 توشبووى نوێی کۆرۆناى ڕاگەیاند، بەوەش ژمارەى توشبووان بۆ زیاتر لە 800 توشبوو بەرزبووەوە. . وەزارەتەکە ئەمڕۆ هەینى لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، تاقیگەکانى وەزارەت 48 توشبوى دیکەیان تۆمارکردووە، کە زۆرترینیان لە زیقار بوون بە تۆمارکردنى 12 توشبوو، دواى ئەوەى سلێمانى دێت بە تۆمارکردنى 11 توشبوو، پاشان نەجەف نۆ توشبوو، بەسرە، چوار توشبوو،  هەولێر سێ توشبوو. . توشبووەکانى دیکەم لەم شوێنانەن، بەغدا-کەرخ یەک توشبوو، بەغدا مەدینە توب یەک توشبوو، بەغدا رەسافە یەک توشبوو، کەرکوک یەک توشبوو، موسەنا یەک توشبوو، ئەنبار یەک توشبوو، بابل یەک توشبوو، . وەزارەتى تەندروستى عێراق ئاماژەى بەوەشکردوە، 24 توشبوو چاکبوونەتەوە و کۆى گشتى ئەوانەى چاکبوونەتەوە گەیشتووەتە 266 کەس. هەروەها کۆى گشتى توشبووان بۆ 820 توشبوو بەرزبووەتەوە، کە 54 یان گیانیان لەدەستداوە.