گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواى چەند رۆژێک لە گەیشتنى سیستەمى پاتریۆت

وێنە..هێزەکانى ئەمریکا بە چەکى قورس لە بنکەیەکى سەربازى عێراق ڕاهێنان دەکەن

2020.04.03 - 18:14
وێنە..هێزەکانى ئەمریکا بە چەکى قورس لە بنکەیەکى سەربازى عێراق ڕاهێنان دەکەن
ناس کورد- چەند هێزێکى ئەمریکى ئەمڕۆ هەینى بە چەکى قورس مەشق و ڕاهێنانیان کرد، لە بنکەى ئاسمانى عەین ئەسەد لە پارێزگاى ئەنبار. . وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، سەربازانى سەر بە تیمى یەکەم، تیمى شارلى، کەتیبەى دووەم، فەوجى مەیدانى هەشتەم، تیمى لیواى شەڕکەر، تیمى پیادەى 25، بە بەکارهێنانى تۆپهاوێژى هاوترز ئێم 777 ى 155 ملم لە بنکەى ئەسەدى ئاسمانى لە عێراق، مەشق و راهێنانیان کردووە. . ئەنجامدانى ئەو مەشق و ڕاهێنانە سەربازییە لە بنکەى عەین ئەسەد لەکاتێکدایە، ئەمریکا و هاوپەیمانان هەفتەى ڕابردوو چەند بنکەیەکى سەربازییان  ڕادەستى عێراق کردەوە و باس لەوەشدەکرێت کە پنتاگۆن بڕیاریداوە هێرش بکاتە سەر سەربازگەکانى گروپەکانى حەشدى شەعبى هاوپەیمانى ئێران لە عێراق. . بنکەى عەین ئەسەد بە دووەم گەورەترین بنکەى ئاسمانى سەربازى دادەنرێت لە عێراق و دەکەوێتە ناحیەى بەغدادى سەر بە پارێزگاى ئەنبار. . بەپێی ئاژانسى فرانس پرێس، ئەمریکا هەفتەى ڕابردوو سیستەمى پاتریۆتى لەو بنکە سەربازییە جێگیرکردووە، ڕۆژى دووشەممەش پاتریەکى سیستەمەکە ڕەوانەى بنکەکە کراوە. . بنکەى سەربازى عەین ئەسەد دوو مانگ لەمەوبەر لەلایەن ئێرانەوە بە موشەک کرایە ئامانج، لە تۆڵەى کوژرانى قاسم سولەیمانى لەلایەن ئەمریکاوە.