گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

14 حاڵەتى نوێ تۆمارکران

ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا لە هەرێم 200 توشبووى تێپەڕاند

2020.04.03 - 17:31
ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا لە هەرێم 200 توشبووى تێپەڕاند
ناس کورد-   وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان تۆمارکردنى 14 توشبووى دیکەى کۆرۆناى ڕاگەیاند، بەوەش ژمارەى توشبووان بۆ 204 توشبوو بەرزبووەوە. . بەپێی ڕاگەیەنراوێکى وەزارەتەکە، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو (1040) پشکنین ئەنجام دراوە، (829) هەولێر، (122) سلێمانی، (89) دهۆك.دەرەنجام (14) تووشبووی نوێ تۆمارکراوە. . ئاماژە بەوەشکراوە، توشبووە نوێیەکان سیانیان لە هەولێرن، هەشتیان لە سلێمانى، سیانى دیکەشیان لە هەڵەبجە. . بە تۆمارکردنى ئەو حاڵەتە نوێیانە، ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان بۆ 204 توشبوو بەرزبوویەوە، کە دوانیان مردوون و 64 دیکەیان چاکبونەتەوە. . دەقى ڕاگەیەنراوەکە:
ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٣٦)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەمشێوەیە:
1. کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٦١١٦) هاووڵاتی بوون لە (٢٩) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٦٤٧) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٦٦٥) لە هەولێر، (١٧٠) لە سلێمانی، (٧٢٧) لە دهۆك، (٤٨) لە هەلەبجە، (٣) لە گەرمیان، (٣٤) لە ڕاپەرین وە (٤٤٦٩) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (١٧١) هاووڵاتی.
.
2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١٠٤٠) پشکنین ئەنجام دراوە، (٨٢٩) هەولێر، (١٢٢) سلێمانی، (٨٩) دهۆك.
دەرەنجام (١٤) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-
• پارێزگای هەولێر (٣) پۆزەتیڤ، پیاوێك تەمەن (٥١) ساڵ لە گەشت گەڕابوویەوە و ئافرەتێك تەمەن (٢٢) ساڵ و مندالێك تەمەن (٩) ساڵ کە بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.
• پارێزگای سلێمانی (٨) پۆزەتیڤ، پیاوێك تەمەن (٥٠) ساڵ لە قەزای دەربەندیخان کە بەرکەوتووی تووشبووانی پێشووە، (٥) پیاو تەمەنیان (٥١)، (٢٥)، (٢٤)، (٢٣)، (٢٣) ساڵ وە (٢) ئافرەت تەمەنیان (٢٩)، (٢٧) ساڵ لە ناو شاری سلێمانی کە تەنها یەکیان پێشینەی گەشتی هەبووە بۆ ووڵاتی ئێران ئەوانی تر بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.
• پارێزگای هەلەبجە (٣) پۆزەتیڤ، (٣) مناڵ تەمەنیان (٩)، (٥)، (١) ساڵ کە لە یەك خێزانن و بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.
.
3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (٢٠٤) تووشبوو، لەنێویاندا (٢) مردن هەیە و (٦٢) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
.
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٣ی نیسانی٢٠٢٠