گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تا یان تەنگەنەفەسی؟

ئایا توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم چ نیشانەیەکیان هەیە و چ تەمەنێک زیاتر توشبووە؟

2020.04.03 - 15:08
ئایا توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم چ نیشانەیەکیان هەیە و چ تەمەنێک زیاتر توشبووە؟
ناس کورد- بەپێی داتای فەرمی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، تائێستا 171 حاڵەتی توشبوونی بە نەخۆشی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکراون، وەزارەتەکە لە داتاگرافیکێکدا چەند زانیارییەکی گرنگی لەبارەى توشبووانەوە ئاشکراکردووە. . لەبارەى دەرکەوتنی نیشانەکانی نەخۆشییەکە تێیدا بەم شێوەیەی خوارەوە: - 34 توشبوو (19.9%) نیشانەکانی نەخۆشییەکەی تێدا دەرکەوتووە - 16 توشبوویان (9.4%) هەستیان بە تا کردووە - 21 توشبوویان (12.3%) کۆکەیان لەگەڵدا بووە - 11 توشبوویان (6.4%) تەنگەنەفەسی و ناڕەحاتی هەناسەدانیان لەگەڵدا بووە. . لەبارەى تەمەنی توشبووانەوە: - 22 توشبوویان (13%) لە خوار تەمەنی 10 ساڵییەوەن - 23 توشبوویان (13%) تەمەنیان لەنێوان 11 بۆ 22 ساڵدایە - 30 لە توشبووان (18%) تەمەنیان لەنێوان 20 بۆ 30 ساڵیدایە - 39 لە توشبووان (23%) تەمەنیان لە نێوان 31 بۆ 40 ساڵدایە - 23 لە توشبووان (13%) تەمەنیان لە نێوان 41 بۆ 50 ساڵیدایە - 18 لە توشبووانی (11%) تەمەنیان لە نێوان 51 بۆ 60 ساڵیدایە - 13 لە توشبووان (8%) تەمەنیان لە نێوان 61 بۆ 70 ساڵیدایە. - 3 لە توشبووانیش (2%) تەمەنیان 80 بەرەو سەرەوە بووە. . هاوکات 89 لە توشبووان (52%) لە ڕەگەزی نێرن، 82یش (48%) لە ڕەگەزی مێن.