گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرپرسێکی ئوستوڕاڵی:ژمارەى توشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتووەتە 10 ملیۆن کەس

2020.04.03 - 14:49
بەرپرسێکی ئوستوڕاڵی:ژمارەى توشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتووەتە 10 ملیۆن کەس
ناس کورد- سەرۆکى خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانی ئوستوڕاڵیا ژمارەیەکی تۆقێنەری لەبارەى توشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا ئاشکراکرد و دەڵێت، ژمارەی توشبووان گەیشتووەتە 10 ملیۆن کەس. . بریندان مێرفی، سەرۆکى خزمەتگوزارببە پزیشکییەکانی ئوستوڕاڵیا دەڵێت، نزیکەى 10 ملیۆن کە لە جیهاندا توشی کۆرۆنا بوون بەڵام بەهۆی ئەوەى لە هەندێک وڵات کێشەى کەمی پشکنینەکان هەیە بۆیە ژمارەى ڕاستەقینەی توشبووان دەرنەکەوتووە. . بەپێی دواین ئاماری نەخۆشییەکە لە جیهاندا بۆ ئەمڕۆ هەینی، 3ی نیسانی 2020، یەک ملیۆن و 30 هەزار توشبوو لە جیهاندا تۆمارکراون، ژمارەى مردووانیش لە 54 هەزار زیاترە، بەڵام ژمارەکە لە ئوستوڕاڵیا کەمترە بەراورد بۆ زۆرێک لە وڵاتان، تائێستا پێنج هەزار و 330 توشبووی تۆمارکردووە و 28 کەسیش مردوون. . میرفی وتیشی، "یەک ملیۆن توشبوومان لە جیهاندا تێپەڕاند لە ئێستادا، بەڵام ئێمە پێمانوایە ژمارەی ڕاستەقینە لەنێوان پێنج بۆ 10 ملیۆنە کەسەدایە." . ئاماژەى بەوەشکرد کە زیاد و کەمی ڕێژەى مردن لە جیهاندا بۆ ئاشکرانەکردنی ژمارەى ڕاستەقینەى توشبووان دەگەڕێتەوە.