گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێکی سائیرون: عەدنان زورفی قۆناغێکی بڕیوە و دووانی تری ماوە

2020.04.03 - 10:59
پەرلەمانتارێکی سائیرون: عەدنان زورفی قۆناغێکی بڕیوە و دووانی تری ماوە
ناس کورد- پەرلەمانتارێکی سائیرون ئاشکرایکرد، عەدنان زورفی، ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق قۆناغی یەکەمی لە دانوستانەکانی بۆ پێکهێنانی حکومەت تەواوکردووە. .  ڕیاز مەسعود، پەرلەمانتاری سائیرون لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، "زورفی قۆناغی یەکەمی لە بینین و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردە سونەکان تەواو کردووە بەڵام تائێستا لەگەڵ سەرکردە شیعی و کوردییەکان کۆنەبووەتەوە." . ئەوە لەکاتێکدایە پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بەرەوپێشچوونی بەخۆوە دیوە و ناس کورد زانیویەتی یەکێتی و پارتی لەگەڵ عەدنان زورفی گەیشتوونەتە ڕێککەوتن و زورفی ڕازی بووە و وەزیرەکانی ئەو دوو لایەنە کوردییە وەک خۆی بمێننەوە و ئەوانیش پشتگیری لێدەکەن، هەر بۆ ئەو مەبەستە بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا زورفی بگاتە هەرێمی کوردستان. . . سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "عەدنان زورفی، کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق زانیویەتی پارتی و یەکێتی دەیانەوێت وەزیرەکانیان بمێننەوە، دەستپێشخەری کردووە و بەڵێنی ئەوەی پێداون". .  وتیشی: "فواد حسێن وەک نوێنەری پارتی گفتوگۆی لەگەڵ زورفی کردووە و لەسەر ئەو ڕێککەوتوون کە وەزیرە کوردەکان بمێننەوە و ئەوانیش پشتگیری لێبکەن لە پێکهێنانی کابینەکەیدا". .  بەڵام ڕیاز مەسعودی دەڵێت، زورفی تاکە تاکە لەگەڵ پەرلەمانتارە شیعەکان کۆبووەتەوە تاوەکو پشتگیرییان بەدەستبهێنێت دور لە سەرکردەکانیان." .  ئاماژەى بەوەشکرد، "ڕادەی سەرکەوتنی زورفی پشتی بە ڕازیکردنی لایەنەکان، سروشتی بەرنامە حکومییەکەى و سەرکەوتنی تیمە دانوستانکارییەکەی بەستووە."