گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەگەر بچوکترین نیەتی خراپیان هەبێ

تاران هەڕەشەکانی توندتر دەکات: سات بە سات چاودێری هێزەکانی ئەمریکا دەکەین لە عێراق

2020.04.03 - 10:20
تاران هەڕەشەکانی توندتر دەکات: سات بە سات چاودێری هێزەکانی ئەمریکا دەکەین لە عێراق
ناس کورد- سەرۆکى گشتیی دەستەى ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەى زۆر بە وردی و سات بە سات چاودێری جموجوڵەکانی ئەمریکا دەکات و جەختیکردەوە کە "ئێران هیچ پەیوەندییەکی بە بەئامانجگرتنی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا نییە لە عێراق". . ئەمڕۆ هەینی، 3ی نیسانی 2020، لە لێدوانێکدا بۆ میدیا ئێرانییەکان، محەمەد باقری، سەرۆکى گشتیی دەستەى ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند، "ئەگەر ئەمریکا بچوکترین نیەتی خراپی هەبێت لەدژی ئاسایشی وڵاتمان ئەوە ڕوبەڕوی توندترین پەرچە کردار دەبێت." . دەشڵێت، "چاودێری تەواوی جموجوڵەکانی ئەمریکا دەکەین، سیستمی بەرگریی ئێرانی چاودێری تەواوی سنورە وشکانی و ئاوی و ئاسمانییەکانی وڵات دەکات." . ئاماژەى بەوەشکرد، "بەئامانجگرتنی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا وەڵامێکی ئاسایی گەلی عێراق و بەرەی بەرخۆدانە لەدژی تیرۆرکردنی هەردوو شەهید سولەیمانی و موهەندیس." . سەرۆکی دەستەى ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران ئاماژەى بەوەشکرد، "ئەوەى ئەمریکییەکان دەڵێن کە گوایە ئێران دەستی لە هێرشەکانی سەر سەربازگەکانی هەیە لە عێراق دۆریە و بنەمای نییە." . باسی لەوەشکرد کە "ئەمریکییەکان زۆر باش دەزانن کە گەلانی ناوچەکە بە تایبەت گەلی عێراق هەبوونی سەربازیی نایاساییان لە وڵاتەکانیان ڕەتدەکەنەوە."