گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم دیمەنی ڤیدیۆییە لەو جۆرە

گروپێکی شیعە ڤیدیۆ باڵیۆزخانەى ئەمریکا بڵاودەکاتەوە و هەشەڕەی خاپورکردنی دەکات

2020.04.03 - 09:52
گروپێکی شیعە ڤیدیۆ باڵیۆزخانەى ئەمریکا بڵاودەکاتەوە و هەشەڕەی  خاپورکردنی  دەکات
ناس کورد- بزوتنەوەى "عوسبەت سائیرین" هەڕەشەی دووبارە بۆردومانکردنی باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا دەکات دوای ئەوەى گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئاسمانیی باڵیۆزخانەکەى لە نزیکەوە گرت و بڵاویکردووە. . ئەو گرتە ڤیدیۆییەی کە بزوتنەوەکە بڵاویکردووەتەوە یەکەم ڤیدیۆی هاوشێوەیە و تەواوی باڵەخانە و دامەزراوەکانی باڵیۆزخانەکە دەردەکەوێت. . بزوتنەوەکە ڕاگەیەنراوێکی لەگەڵ ڤیدیۆکەدا بڵاوکردەوە و دەڵێت، "ئەى گەلی عێراقی بەرگریکار، ئەوە باڵیۆزخانەی شەڕ و خراپەکارییە کە لەژێر دەستماندایە و لەژێر رەحمەتی موشەکەکانماندایە، ئەگەریش بمانەوێت دەیکەینە خۆڵەمێش، پێشتر پێمان ڕاگەیاندن کە لێدانەکانمان بە وردی دەپێکن." . لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەو بزوتنەوەیە هێرشە موشەکییەکەى چەند هەفتەى ڕابردووی سەر سەربازگەى تاجی لە باکوری بەغدا لەئەستۆ دەگرێت. . هاوکات هیشام هاشمی، شارەزای دیاری ئیستراتیژی عێراقی بە ناس کوردی وت، ڕێکخراوی عوسبەت سائیرین "ڕێکخراوێکە لەسەر ڕێبازی گروپە تایبەتەکان کە ساڵی 2007 دامەزراوە و بە (تیمی مەرگ) ناسراوە، گروپەکە لە شیعە ڕادیکاڵەکانن و بڕوایان بە بەرگریی و چەک هەیە، هاوکات دەیانەوێت شەڕی ئەمریکا بکەن لەڕێگەی شەڕی لێیدە و ڕابگە یان شەڕی شەقام بە شەقام." . وتیشی، "گروپەکە پشت بە ڕاهێنان و ڕێبازی حزبوڵای لوبنانی دەبەستێت بە تایبەت قوتابخانەى عیماد موغنییەیە." . ئاماژەى بەوەشکرد، "بەکارهێنانی موشەک هاوکاری ئەو ڕێکخراوە دەدات خۆی بسەلمێنێت بەشێوەی هێزێکی نادیار، ڕاگەیاندنی بەرپرسیارێتیش لە هێرشەکەى سەر سەربازگەی تاجی و سەربازگە ئەمریکییەکان لایەنەکانی تری شیعە دەپارێزێت لە تۆڵەى ئەمریکا. [video width="640" height="352" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/04/WhatsApp-Video-2020-04-03-at-12.00.10-AM.mp4"][/video]