گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕۆیتەرز دەڵێت هەزاران کەس لە عێراق توشبوون

لێدوانی تەندروستی جیهانی لەسەر ڕاپۆرتەکەى ڕۆیتەرز لەبارەى زۆری توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق

2020.04.03 - 09:30
لێدوانی تەندروستی جیهانی لەسەر ڕاپۆرتەکەى ڕۆیتەرز لەبارەى زۆری توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق
ناس کورد- ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی قسەى لەسەر ڕاپۆرتەکەى ڕۆیتەرز کرد کە گوایە "عێراق هەزاران توشبووی بە کۆرۆنا هەیە بەڵام بەرپرسانی تەندروستی ئاشکرای ناکەن" و زانیارییەکانی ڕەتکردەوە. . ئەدهەم ئیسماعیل، نوێنەری ڕێکخراوەکە لە عێراق بە ئاژانسی عێراقیەی زمانحاڵی حکومەتی عێراق وتووە، "تیمی ڕێخراوی تەندروستی جیهانی لە سەرجەم تاقیگەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراقدا هەن و هیچ ساختەکارییەک و زانیارییەکی هەڵە لە ئاماری توشبووانیش کۆرۆنا لە عێراقدا نییە." . وتیشی، "حکومەتى عێراق پابەندە بە ڕێنماییەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و ئەوەش وایکردووە بەراورد بە وڵاتانی تر ژمارەى توشبووان کەم بێت." . ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتەکەیدا کە شەوی ڕابردوو، (پێنجشەممە، 4ی نیسانی 2020) بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاند، عێراق هەزاران حاڵەتی توشبووی بە نەخۆشی کۆرۆنای نوێ (کۆڤید-19) هەیە و زۆر زیاترە لەو 772 حاڵەتەى کە بە فەرمی ئاشکراکراون بۆ ڕای گشتیی، ئەوەش بە قسەى پێنج سەرچاوە کە سیانیان پزیشکن و نزیکن لە پڕۆسەى پشکنین بۆ گومانلێکراون و یەکێکیان بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستییە و ئەوی تریان بەرپرسێکی باڵای سیاسییە. . دەڵێت، سەرجەم ئەو پێنج سەرچاوەیە ڕازی نەبوون ناوەکانیان ئاشکرابکرێت چونکە وەزارەتی تەندروستی عێراق لێدوانی لە پزیشک و کارمەندانی تەندروستی قەدەغەکردووە. . زیاتر بخوێنەوە: ڕۆیتەرز: عێراق هەزاران حاڵەتی کۆرۆنای هەیە بەڵام ئاشکرانەکراون . ئەو سێ پزیشکە کە لە تیمی پشکنینی گومانلێکراوانن لە بەغدا سەرجەمیان بە ڕۆیتەرزیان وتووە کە حاڵەتەکان زۆر زیاترن، بەپێی گفتوگۆی نێوان پزیشکەکان خۆیان، حاڵەتەکان لە نێوان سێ هەزار بۆ نۆ هەزاردایە چونکە هەر یەکێک لەو پزیشکانە خەمڵاندنێکیان بۆ ژمارەکە هەبووە. . ڕۆیتەرز هەوڵیداوە لێدوان لە بەرپرسانی تەندروستی وەربگرێت، بەڵام سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق تەنها بە نامەیەکی موبایل وەڵامی داوەتەوە و وتوویەتی، "زانیارییەکان هەڵەن." . بەپێی دواین ئاماری فەرمی وەزارەتی تەندروستی تاوەکو بەیانی ئەمڕۆ هەینی، 772 حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشییەکە تۆمار کراون بە هەرێمی کوردستانیشەوە، 54 کەسیش بەهۆیەوە مردوون.