گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەروەها چەند بەرپرسێکی تری شیعە

پەرلەمانتارێکی عێراق: ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر سێ گروپی حەشد

2020.04.03 - 09:12
پەرلەمانتارێکی عێراق: ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر سێ گروپی حەشد
ناس کورد- پەرلەمانتارێکی عێراق دەڵێت، ئەمریکا دەیەوێت هێرش بکاتە سەر سێ گروپی حەشدی شەعبی لە عێراق و هۆشداریش دەدات. . کەریم علێوی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی وتووە، واشنتن دەیەوێت پلانێک بۆ هێرشی سەربازی لە عێراق داڕێژێت، بەڵام هێرشەکە وشکانی بێت یان ئاسمانی هێشتا دیار نییە. . علێوی دەشڵێت، ئەمریکا لە ڕێگای ئەم هێرشە سەربازییەوە، فەرماندەکانی حەشدی شەعبی و گروپەکانی بەرەی بەرهەڵستکاری (المقاومة) عێراق و ژمارەیەک لە کەسایەتییە سیاسییە عێراقییەکان دەکاتە ئامانج. . پێشتریش کەمال حەسناوی، جێگری سکرتێری بزووتنەوەی ئەلئەبدالی عێراق وتبووی، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق "زانیارییەکی وردی بە ئێمە داوە کە ئامانجی ئەمریکا بۆ هێرشکردنە سەر بنکە سەربازییەکانی حەشدی شەعبی، دەردەخات. . وتیشی، "ئەگەر ئەمریکا پەلاماری حەشدی شەعبی و گروپەکانی بەرهەڵستکار بدات، کاردانەوەی توندی ئێمەی بەدواوە دەبێت." . پێشتر ڕۆژنامەى نیۆیۆرک تایمزى ئەمریکى ئاشکرایکرد، وەزارەتى بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) فەرمانى دەرکردووە بەمەبەستى ئامادەکاریی بۆ هەڵمەتێکى سەربازى لەعێراق، بە ئامانجى لێدان لەو "میلیشیانە"ى لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتى دەکرێن، دواى ئەوەى هەڕەشەى بەئامانجگرتنى هێزەکانى ئەمریکایان کردووە. . جەنەرال روبەرت وایت فەرماندەى هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق بە ڕۆژنامەکەى ڕاگەیاندووە "هەنگاوى لەو شێوەیە ڕەنگە خوێناویی بێت و ببێتە هۆى جەنگ لەگەڵ ئێران، سەرەڕاى ئەوەى پێویستى بە ناردنى هەزاران سەربازى ئەمریکییە بۆ عێراق". . بەپێی ڕۆژنامەکە، مایک پۆمپیۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا و ژمارەیەک ئەندامى ئەنجومەنى ئاسایشى نیشتیمانى لەگەڵ هەنگاوى توندان دژى ئێران، لەکاتێکدا سەرکرەکانى پنتاگۆن تێبینیان هەیە لەو بارەیەوە. . هاوکات بەپێی ڕۆژنامەى ئەخبارى سەر بە حزبوڵاى لوبنانى، سەرچاوە ئەمنییە عێراقییەکان و چەند سەرچاوەیەکى دیکە کە پەیوەندى ڕاستەوخۆیان لەگەڵ هاوپەیمانان هەیە بەسەرۆکایەتى واشنتن، باسیان لەوەکردووە کە ئەمریکا لەچەند کاتژمێرى ڕابردوودا بڕیاریداوە بە لێدان لەو بارەگایانەى رێکخراوى بەدر و عەسائیبى ئەهلى حەق و بزوتنەوەى نوجەبا و کەتائیبى حزبوڵاى عێراق کە موشەکیان تێدا هەڵگیراوە. . بەوتەى سەرچاوەکان، ژمارەى ئامانجەکان دەگاتە ١٠ ئامانج، کە بەسەر پارێزگاکاندا دابەش بوون، بەشێک لە فەرماندە سەربازییە عێراقیەکانیش ئاگادارى وادەى هێرشەکانن.