گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند زانیارییەکی مەترسیدار لەبارەى کۆرۆنا لە عێراق ئاشکرا دەکات

ڕۆیتەرز: عێراق هەزاران حاڵەتی کۆرۆنای هەیە بەڵام ئاشکرانەکراون

2020.04.03 - 08:47
ڕۆیتەرز: عێراق هەزاران حاڵەتی کۆرۆنای هەیە بەڵام ئاشکرانەکراون
ناس کورد- ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکیدا ڕایگەیاند، عێراق هەزاران حاڵەتی توشبووی بە نەخۆشی کۆرۆنای نوێ (کۆڤید-19) هەیە و زۆر زیاترە لەو 772 حاڵەتەى کە بە فەرمی ئاشکراکراون بۆ ڕای گشتیی، ئەوەش بە قسەى پێنج سەرچاوە کە سیانیان پزیشکن و نزیکن لە پڕۆسەى پشکنین بۆ گومانلێکراون و یەکێکیان بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستییە و ئەوی تریان بەرپرسێکی باڵای سیاسییە. . ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتەکەیدا کە شەوی ڕابردوو، (پێنجشەممە، 4ی نیسانی 2020) بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، سەرجەم ئەو پێنج سەرچاوەیە ڕازی نەبوون ناوەکانیان ئاشکرابکرێت چونکە وەزارەتی تەندروستی عێراق لێدوانی لە پزیشک و کارمەندانی تەندروستی قەدەغەکردووە. . ئەو سێ پزیشکە کە لە تیمی پشکنینی گومانلێکراوانن لە بەغدا سەرجەمیان بە ڕۆیتەرزیان وتووە کە حاڵەتەکان زۆر زیاترن، بەپێی گفتوگۆی نێوان پزیشکەکان خۆیان، حاڵەتەکان لە نێوان سێ هەزار بۆ نۆ هەزاردایە چونکە هەر یەکێک لەو پزیشکانە خەمڵاندنێکیان بۆ ژمارەکە هەبووە. . ڕۆیتەرز هەوڵیداوە لێدوان لە بەرپرسانی تەندروستی وەربگرێت، بەڵام سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق تەنها بە نامەیەکی موبایل وەڵامی داوەتەوە و وتوویەتی، "زانیارییەکان هەڵەن." . بەپێی دواین ئاماری فەرمی وەزارەتی تەندروستی تاوەکو بەیانی ئەمڕۆ هەینی، 772 حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشییەکە تۆمار کراون بە هەرێمی کوردستانیشەوە، 54 کەسیش بەهۆیەوە مردوون. . ئامارێکی مەترسیدار هاوکات بەرپرسێکی تری وەزارەتی تەندروستی کە ئەویش لە پڕۆسەى پشکنینەکان کار دەکات ئامارێکی مەترسیدار دەڵێت، تەنها لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا، دوو هەزار حاڵەتی دڵنیابووەوە لە نەخۆشی کۆرۆنای نوێ هەن، ئیتر باسی پارێزگاکانی تری نەکرد. . کەسێکیش کە بەرپرسێکی سیاسییە و ئامادەی کۆبوونەوەکانی وەزارەتی تەندروستی بووە زانیارییەکانی پشتڕاستکردووەتەوە بۆ ڕۆیتەرز کە هەزاران حاڵەت تۆمارکراون بەڵام ڕانەگەیەنراون. . کۆرۆنا زۆر بە خراپی داوێتی لە ئێرانی دراوسێی عێراق کە پەیوەندیەکی توندی بازرگانی و ئاینییان هەیە پێکەوە، بەڵام لە ترسی کۆرۆنا لە مانگی شوباتەوە عێراق سنورەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتە داخستووە. . زیارەتکارانی شیعە ئەو سێ پزیشکە و بەرپرسەکەى وەزارەتی تەندروستی و بەرپرسە سیاسییەکە کە قسەیان بۆ ڕۆیتەرز کردووە ئامادەی کۆبوونەوەکانی وەزارەتی تەندروستی بوون داوایان کردووە ژمارە ڕاستەقینەکە ئاشکرا نەکرێت چونکە دەبێتەهۆی دروستکردنی پشێووی و کەمبوونەوەى کەلوپەلە پزیشکییەکان کە ئەوەش کۆنتڕۆڵکردنی دۆخ و نەخۆشییەکە قورستر دەکات. . یەکێک لە پزیشکەکان وتی کە ئاماری توشبووان زیاترە لەو ژمارەیەی کە ڕاگەیەنراوە بەڵام هێندە زۆریش نییە و دەڵێت، "ڕۆژی شەممەی هەفتەى ڕابردوو، نزیکەى 50 کەس نێژراون کە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە"، بەڵام بەرپرسانی عێراق لەو کاتەدا تەنها 42 حاڵەتی مردنیان ڕاگەیاندبوو. . ئەو سێ پزیشکە دەشڵێن، زۆربەى حاڵەتەکان لە ڕۆژهەڵاتی بەغدان کە زۆربەى زیاتکارانی شیعەی تێدا دەژی، پشکنینی هەندێکیش لە زیارەتکارانی شیعە کە لە سوریاوە گەڕاونەتەوە بۆ عێراق پۆزەتیڤ بووە.