گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڕێوەبەری ڕۆشنبیریی چەمچەماڵ باس لە چۆنێتی توشبوونی بە کۆرۆنا و نیشانەکانی ڤایرۆسەکە دەکات

2020.04.02 - 23:26
بەڕێوەبەری ڕۆشنبیریی چەمچەماڵ باس لە چۆنێتی توشبوونی بە کۆرۆنا و نیشانەکانی ڤایرۆسەکە دەکات
ناس کورد- بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری چەمچەماڵ کە یەکێکە لە توشبووانی کۆرۆنا باس لە چۆنێتی توشبوونی بە کۆرۆنا و نیشانەکانی ڤایرۆسەکە دەکات و دەشڵێت، لە سەرەتادا توانای نەبووە بە پێوە بوەستێت، بەڵام ئێستا تەندروستی زۆر باش و جێگیرە. ، بەختیار شەریف قوربانی، بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری چەمچەماڵ کە یەکێکە لە نەخۆشانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕئی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئاماژەی بەوەکردووە: "زۆر کەس پرسیاری نیشانە سەرەتاییەکان و قۆناغەکانی نەخۆشی کۆرۆنای نو  COVID-19 و بارودۆخی ئێستای تەندروستیم دەکات، سەرەتا ئەمەوێ بڵێم من ناتوانم لەبری پزیشک و لایەنی تەندروستی قسەبکەم و رەنگە نیشانەکان لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکەش بگۆڕێت، من تەنها باسی خۆم دەکەم، کە تووشی تێکچونی باری تەندروستی بووم". ، ئەوەشی خستووەتەڕوو: "سەرەتا تووشی لەرز و تایەکی بەرزبووم، بەڕادەیەک پلەی گەرمیم دەگەیشتە نزیکەی 40 پلەی سەدی، یاخود تووشی لەرزێکی زۆر دەبووم و هەموو گیانمی دەگرتەوە، ئەم لەرز و تایە تەواو شەکەتی کردبووم، بەڕادەیەک هەستی تامکردنم نەمابوو، نە نانم پێ ئەخورا و نە ئەمتوانی بەتەواوەتی هەست بە دەوروپشتم بکەم". ، بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری چەمچەماڵ باسی لەوەشکردووە: "لەو ماوەیەدا سەردانی بنکەی تەندروستی ئاسوودەی تایبەت بە کۆرۆنام کرد و پشکنینی کۆرۆنام بۆکرا و رێنماییکرام کە خۆم کەرەنتینە بکەم تا ئەنجامی پشکنینەکانم دەگەڕێتەوە، لە ماڵەوە خۆم کەرەنتینە کرد، تا نیوەڕۆی 22ی ئازاری 2020، لەنەخۆشخانەوە پەیوەندیان کرد و داوایان کرد کەسەردانیان بکەم، کاتێک گەیشتمە نەخۆشخانە وەکو باسم کرد باری تەندروستیم بەجۆرێک خراپ بوو، نەم ئەتوانی بەپێوە بوەستم و وەڵامی پرسیاری پزیشکان بدەمەوە، پێم راگەیەندرا کە تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 بووم لەکاتێکدا نە سەفەری دەرەوەمان هەبوو نە چوونە دەرەوەی زۆر تەنها لەماڵی خۆمان بووین ئەویش بۆخۆی مەترسیەکانی زیاتر کرد". ، "لەو بەروارەوە من لەنەخۆشخانەم و بەردەوامم لەچارەسەر وەرگرتن و کەرەنتینەکردن، سوپاس بۆخوای گەورە و پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەکانی چەمچەماڵ رۆژ بەڕۆژ باری تەندروستیم بەرەو باشتر دەڕۆیشت و ئێستا لە باشترین حاڵەتی تەندروستیدام و چاوەڕوانی پشکنینی نوێم تا ئەنجامەکانمان بەنێگەتیڤ بگەڕێتەوە و نەخۆشخانە جێ بهێڵم"، بەختیار شەریف وادەڵێت. ، بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری چەمچەماڵ داواشی لە هاووڵاتیان کردووە،لەماڵەکانیان بمێننەوە تا خۆیان و ماڵ و منداڵیان پارێزراوبن، چونکە: "ئەگە بەپێی رێنماییە تەندروستیەکان مامەڵە نەکەین نەخۆشییەکە لەبەردەرگاکانمانە و بێ لەدەرگادان و فەرموو لێکردن خۆی دەکاتە ژوورەوە، تکایە لەماڵەکانتان بمێننەوە، خۆتان بەدووربگرن لەقەرەباڵەغی و تێکەڵاوبوون". ، ئاماژەی بەوەشکردووە: " ئەگەریش نیشانەکانتان تێدا دەرکەوت راستەوخۆ پەیوەندی بکەن بە بنکەکانی تەندروستی تا زوو پشکنینیان بۆبکرێت، چونکە ئاگادارم لای هەندێک هاونیشتمانی بە عەیبە دەزانرێت یاخود ترسیان لە پۆزەتیف بوونی پشکنینەکان هەیە، بە پێچەوانەوە ئەم نەخۆشیەش وەکو هەموو پەتایەکی وەرزییەو هیچ عەیبە و نەنگیەکی تێدانیە ، وە پێم وایە زوو چارەسەرکردنیشی لەمەترسیەکانی کەم دەکاتەوە". ،
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (201) تووشبوو،  لەنێویاندا (2) مردن هەیە و (61) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.