گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

يەكەم ڤاكسينى دژە كۆرۆنا لەسەر مشك سەركەوتوو بوو.. هەواڵێكی دڵخۆشکەر

2020.04.02 - 23:09
يەكەم ڤاكسينى دژە كۆرۆنا لەسەر مشك سەركەوتوو بوو..  هەواڵێكی دڵخۆشکەر
ناس کورد- زانايانى ئەمريكى ئاشكرايانكرد، ئەو ڤاكسينەى دروستيان كردوە بۆ ڤايرۆسى كۆرۆنا لەسەر مشك تاقيكراوەتەوەو سەركەوتوو بووە، بەشێوەيەك كە ڕێگرى لە توشبوون بە ڤايرۆسەكە دەكات ، زانايانى  كۆلێژى پزيشكى "بيتسبێرگ" لە ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا بڵاويانكردوەتەوە، زۆر بە خێرايى هەوڵى گەشەپێدانى ڤاكسينێكيان داوە دژى ڤايرۆسى كۆرۆنا، ئەوەش دواى كاركردن لەسەر ڤايرۆسەكانى ترى وەك "سارس" و "مێرس" كە دەبنە هۆى هەوكردنى قورسى سيەكان. ، لاى خۆيەوە "ئەندريا گامبۆتۆ" مامۆستاى ياريدەدەر لە كۆلێژەگە ئاماژەى بەوەداوە: "سارس و مێرس ئەوەيان فێركردين كە پرۆتيكێكى ديارى كراو كە بە پرۆتينى سبايك ناسراوە گرنگە بۆ ئەوەى كە جەستەى مرۆڤ بەرگرى دژى ڤايرۆسەكە دروست بكات، زۆر بەباشى دەزانين كە لە كوێوە شەڕى دژى ڤايرۆسەكە دەكەين". ، ئەو زانايانە ئاماژەيان بەوەداوە، لەكاتى تاقيكردنەوەى ڤاكسينەكە كە ناونراوە "بيتكۆ ڤاك" لەسەر مشك توانيويەتى لەماوەى دوو هەفتەدا دژە تەنەكان هان بدات دژى ڤايرۆسى كۆرۆنا، ئەوەشيان ڕونكردوەتەوە كە جارێ چاودێرى دورودرێژى مشكەكانى تاقيكردنەوەكە نەكراوە، بۆيە جارێ زووە كە باس لەوە بكرێت ڤاكسينەكە تا چەند كاريگەريەكەى دژى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ COVID-19 دەمێنێتەوە. ، تەئكيديشيان كردوەتەوە، بە بەراوردكردنى تاقيكردنەوەكە لەسەر مشك بۆ ڤايرۆسى "مێرس" دەتوانين بڵێن كە ئاستێكى پێويست لە دژە تەنەكان بۆ لاوازكردنى ڤايرۆسەكە دروستبووە، لانيكەم بۆ ماوەى يەك ساڵ، تيمەكە باسيان لەوەشكردوە، هيوادارن ڤاكسينەكە لەماوەى چەند مانگێكى كەمدا لەسەر مرۆڤ تاقيبكرێتەوە. ، ژمارەيەكى زۆر وڵات و كۆمپانيا و زانا سەرقاڵى دروستكردنى ڤاكسينێكن دژى ڤايرۆسى كۆرۆنا كە تائێستا بووەتە هۆى توشبوونى زياتر لە يەك مليۆن كەس و گيانلەدەستدانى زياتر لە 50 هەزار كەس لەجيهاندا.