گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی تەندروستی: 11حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکرا

2020.04.02 - 22:53
وەزارەتی تەندروستی: 11حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکرا
ناس کورد-   وەزارەتی تەندروستیی هەرێم توشبوونی 11 کەسی نوێی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند کە حەوت کەسیان لە سلێمانی و سێ کەس لە هەڵەبج و حاڵەتێکیشیان لە دەربەندیخانە. ، لە ڕاگەیەندراوێکد وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بڵاویکردەوە: "لە بەردەوامی پشکنینەکانیاندا 11 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانکران کە شەش پیاو و دوو ئافرەت و سێ منداڵن". ، ئاماژەی بەوەشكردووە، حەوت توشبووەکان لە پارێزگای سلێمانی بەرکەوتەی توشبووی پێشوون و یەک لەوان پێشینەی گەشتی ئێرانی هەبووە، هەروەها سێ منداڵ لە پارێزگای هەڵەبجە بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون،  یەک حاڵەتیش لە قەزای دەربەندیخان بەرکەوتەی تووشبووی پێشوو.   کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (201) تووشبوو،  لەنێویاندا (2) مردن هەیە و (61) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.