گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زۆرینەی کورد بەو ڤاکسینە کوتراوە

پزیشکێکی کورد باس لە سودی ڤاکسینی دژە سیل دەکات دژی کۆرۆنا.. فریادڕەس

2020.04.02 - 22:29
پزیشکێکی کورد باس لە سودی ڤاکسینی دژە سیل دەکات دژی کۆرۆنا..  فریادڕەس
ناس کورد- پزیشکێکی کورد باس لە سودی پێکوتەی نەخۆشی سیل دەکات بۆ بەهێزی بەرگریی لەشی مرۆڤ بەرامبەر بە کۆرۆنا کە گوماندەکرێت هۆکارێکی بەهێزی بەرگریی لەشی هاووڵاتیانی کورد بێت بەرامبەر ڤایرۆسەکە و دەڵێت، دەرکەوتووە ئەو کەسانەی بەو پێکوتەیە کوتراون،   %35 کەمتر توشی نەخۆشییە گوازراوەکان دەبن. ، رەوەند عبدالرحمن عیسا، پزیشکی نەشتەرگەریی سنگ و دڵ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی: "لە بەدواداچوون و  توێژینەوەکاندا بۆمان دەرکەوتووە؛ ئەو منداڵانەی کە دایکیان ماکی سەر شانی هەیە (شوێنەواری کوتانی BCG) تاوەکو 36 مانگ چاودێرییان کراوە و دەرکەوتووە کەوا %35یان کەمتر تووشی هەوکردنی مایکڕۆبی بوون و کەمتر بە نەخۆشییە گوازراوەکان بەتایبەتی سورێژە و شەلەلی منداڵ لە نەخۆشخانە خەوێنراون". ، ئاماژەی بەوەشکردووە: "تەنانەت هەر بەو هۆکارە رێژەی مردن بەو ڤایرۆسانەی منداڵان تووشی نەخۆشی دەکەن بە نزیکەی %66 کەمکردووەتەوە، کەواتە منداڵێک کە لە تەمەنی هەفتەی یەکەم سەر شانی دەکوترێت و دایکیشی هەمان کوتانی بۆ کراوە، ئەوا بەرگرییەکەی دەبێتە دووهێندە". ،   ئەو پزیشکە کوردە ئەوەشی خستووەتەڕوو: "چەندین ساڵە ئەم کوتانە لە پڕۆگرامی تەندروستیی عیراقدا هەیە کە بەخۆڕایی پێشکەشی هاووڵاتیان کراوە لەلایەن رێکخراوی تەندروستیی جیهانی و یونسێف، بۆیە ئەو پێکوتەیە جێگای بایەخ و گرنگییە، سوپاس بۆ خودا خەڵکی ئێمە لە کۆتایی ساڵانی 1954وە هەموویان وەریانگرتووە و ئێستا ماک و شوێنەواری ئەو کوتانە هەر ماوە، تەنانەت ئەوانەشی لەوکاتدا تەمەنیان 17 ساڵ بووە کە دەکاتە لەدایکبووی ساڵی 1939 وەریانگرتووە.