گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چۆن لەكاتى کەرەنتینە و مانەوە لەماڵەوە ڕێگرى لە قەڵەوبوون دەكەيت؟

2020.04.02 - 20:33
چۆن لەكاتى کەرەنتینە و مانەوە لەماڵەوە ڕێگرى لە قەڵەوبوون دەكەيت؟
ناس کورد-   بەهۆى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆناوە لەسەرتاسەرى جيهاندا ژمارەيەكى زۆرى دانيشتوانى جيهان بەناچارى لەماڵەكانيان دەمێننەوە، ئەوەش دەبێتە هۆى ئەوە نەتوانيت بە ئاسانى وەرزش بكەيت و جوڵەت كەمدەبێتەوە، سەرەڕاى ئەوەش لەكاتى تەنياييدا ئارەزووى خواردنى زياتر دەكەين، بەڵام چۆن ڕێگرى لەوە دەكەين كە زۆر ئارەزوت بەلاى خواردندا نەچێت تا كێشت زياد نەكات؟. ، دەستەى تەندروستیى نيشتمانیى بەريتانيا چەند ڕێنماييەكى بڵاوكردوەتەوە بۆ سنورداركردنى حەز بۆ خواردن بەتايبەتى كە بەهۆى مانەوە لەماڵەوە هەميشە خواردن لەبەردەستدايە، لاى خۆيەوە "تمارا ويڵنەر" تايبەتمەندى بوارى خۆراك ئاماژە بە ڕێگەيەك دەكات كە ناوى "ستراتيژى خۆسەرقاڵكردن"ە و دەڵێت: "ڕێگەيەكى زۆر بەسودە بۆ ئەوەى مێشكت لەلاى خواردن دورخەيتەوە لەو كاتانەى كە بە تەنهايت". ، ويڵنەر بە ڕۆژنامەى دەيلى ئێكسپرێسى بەرتيانى وتوە: "لەكاتى هەستكردن بە بێزارى و پەنابردن بۆ خواردنى ناتەندروست دەتوانين مێشكمان سەرقاڵ بكەين بۆ ئەوەش چەند ڕێگەيەك هەيە، بۆ نمونە خۆت بە شيكاركردنى ئەو مەتەڵى ژمارانەوە سەرقاڵ بكە كە لەناو ڕۆژنامەكاندا هەيە، يان خۆت بە شتێكى ترى لەو جۆرەوە سەقاڵ بكە". ، باسى لەوەشكردوە، ئەگەرهەستت بە تەنهايى كرد و ئارەزوت بەلاى خواردنە نا تەندروستەكاندا چوو پەيوەندى بە هاوڕێيەك يان خزمێكەوە بكە (لەڕێگەى قسەكردن يان چات كردن) خۆت سەرقاڵ بكە، ياخود ئەگەر هەستت بە نيگەرانى و دودڵى كرد كتێبێك بگرە بەدەستەوەو بۆ ماوەيەك بيخوێنەرەوە. ، ئەو شارەزايەى بوارى خۆراك ئامۆژگارى ئەوانەش دەكات كە لە ماڵەكانيان دەمێننەوەو كەرەنتينن و دەيانەوێت كێشيان زياد نەكات ژينگەى ماڵەكانيان بپارێزن، ئەوەش لەڕێگەى خۆ دورخستنەوە لە كڕينى خواردنى زۆرى ناتەندروستى، وەك شوكولاتە و چپسى پەتاتە و ئايسكردێم و چەندين جۆرى ترى خواردن. ، دەشڵێت: " هەروەها دور بكەونەوە لەوەى كە قاپى خواردن و كيس و پاكەتى خواردن لە تەنيشت خۆتاندا دابنێن و لەبەرچاوتاندا بێت، چونكە ئەوە بەردەوام واتان لێدەكات كە بخۆن و حەزى خواردندا زياد دەكات بەبێ وەستان". ، داواش دەكات لەكاتى بازاڕكردن تەركيز لەسەر كڕينى خواردنى تەندروست بكەنەوە، وەك ميوەو سەوزەكان و چەندين جۆر خواردنى تريش، چونكە ئەوانە كەمتر دەخۆرێن و وات لێدەكات بۆ ماوەيەكى زۆر هەست بە برسێتى نەكەيت.