گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە

2020.04.02 - 19:21
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە
ناس کورد- توشبوونی بەرپرسانی باڵای ئێران بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوامە و لە نوێترین حاڵەتدا، عەلی لاریجانی، سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە توشی ڤایرۆسەکە بوو. ، لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی ئێران بڵاویکردەوە: "دوای ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا بۆ عەلی لاریجان، سەرۆکی پەرلەمان، ئەنجامی پشکنینەکەی ئەرێنی دەرچووە و توشی ڤایرۆسەکە بووە". ، ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئێستادا لاریجانی لە کەرەنتینەدایە و خۆی دابڕاندووە و لەژێر چاودێری پزیشکیدایە. ، ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ پێنجشەمە وەزارەتی تەندروستیی ئێران، توشبوونی دوو هەزار و 875 کەسی نوێی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و هاوکات ئاشکرایکرد 124 کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیانلەدەستداوە.