گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخى نەوت بەشێوەيەكى بەرچاو بەرزبووەوە

2020.04.02 - 18:20
نرخى نەوت بەشێوەيەكى بەرچاو بەرزبووەوە
ناس کورد-   دواى داواكاريەكەى سعوديە بۆ كۆبونەوەى بەپەلەى ڕێكخراوى ئۆپێك نرخى نەوتى خاو بەشێوەيەكى بەرچاو بەرزبونەوەى بەخۆيەوە بينى و خاوى برێنت 21%ى نرخەكەى زيادى كرد و بەوەش نرخی بەرمیلێک چووە سەروو 30 دۆلار. ، ەپێى ڕاپۆرتەكانى بازاڕەكانى نەوتى جيهانى، ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی نیسانی 2020، نرخى نەوتى خاو بەشێوەيەكى بەرچاو زيادى كردوە، بەشێوەيەك بەرمیلێک نەوتی خاوى برێنت 21.87%ى نرخەكەى زيادى كردوە و نرخى يەك بەرميل گەيشتوەتە 30  دۆلار و 15 سەنت، ئەمەش لەكتێكدايە كە بەيانى ئەمڕۆ نرخى يەك بەرميل 26 دۆلار و 23 سەنت بوو. ، لەهەمان كاتدا نرخى نەوتى خاوى ئەمريكى 24% نرخەكەى زيادى كردوەو يەك بەرميل بە 25 دۆلار و 36 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت، بەڵام سەرلەبەيانى ئەمڕۆ نرخەكەى 21 دۆلار و 30 سەنت بوە. ، شارەزايانى بازاڕى نەوت  ئاماژە بەوەوە دەكەن، ئەم بەرزبونەوەيە دواى ئەوەدێت كە عەرەبستانى سعوديە كە يەكێكە لە گەورەترين دابينەرانى نەوتى جيهان داواى كۆبونەوەى بەپەلەى ڕێكخراوى "ئۆپێك + دەوڵەتانى تر"ى كرد، ئەوەش دواى پەيوەنديەكى تەلەفۆنيدا دێت لەنێوان دۆناڵ ترەمپ، سەرۆكى ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا و محەمەد بن سەلمان شازادەى جێنشينى سعوديە. ، دواى ئەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لەسەرتاسەرى جيهاندا بڵاوبويەوە بەهۆى داخستنى زۆربەى وڵاتانى جيهان خواست لەسەر نەوتى خاو بەشێوەيەكى بەرچاو كەميكردو و بەهۆى ئەوەشەوە نرخى نەوتى خاو بەشێوەيەكى بەرچاو دابەزينى بەخۆيەوە بينى. ، دواتر ڕێكخراوى ئۆپێك و ڕوسيا لەكۆبونەوەى نێوانياندا ڕێكنەكەوتن لەسەر كەمكردنەوەى بەرهەمى نەوت و بەهۆى ئەوەشەوە وڵاتى سعوديە بڕياريدا بە زيادكردنى بەرهەم و كەمكردنەوەى نرخەكەى. .