گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی تەندروستیی عێراق 44 حاڵەتی توشبوون و 20 چاکبوونەوەی نوێی ڕاگەیاند

2020.04.02 - 17:54
وەزارەتی تەندروستیی عێراق 44 حاڵەتی توشبوون و 20 چاکبوونەوەی نوێی ڕاگەیاند
ناس کورد- وەزارەتی تەندروستیی عێراق تۆمارکردنی 44 حاڵەتی دیکەی کۆرۆنا و چاکبوونەوەی 20 حاڵەتی ڕاگەیاند، بەوەش کۆی ژمارەی توشبووان گەیشتە 772 کەس و کۆی چاکبووانیش بوونە 202 کەس. ، لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، لە درێژەی ئەنجامدانی پشکنینەکاندا لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 44 حاڵەتی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکران کە زۆرترینیان لە سلێمانین بە 12 حاڵەت. ، ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوکات 20 کەسی دیکە لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە  و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و نێردراونەتەوە ماڵەوە. ، هەر لە ڕاگەیەندراوەکە ئەوەش هاتووە، هەروەها ژمارەی گیانلەدەستدان تاوەکو ئێستا بە ڤایرۆسەکە 54 حاڵەتە.