گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکی فلیپین بۆ پۆلیسی وڵاتەکەی: هەرکەس لە ماڵ هاتەدەرەوە تەقەی لێبکەن و بیکوژن

2020.04.02 - 17:33
سەرۆکی فلیپین بۆ پۆلیسی وڵاتەکەی: هەرکەس لە ماڵ هاتەدەرەوە تەقەی لێبکەن و بیکوژن
ناس کورد- سەرۆکی وڵاتی فلیپین بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ بڕیارێکی سەیر دەدات و فەرمان بە پۆلیسی وڵاتەکەی دەکات، هەرکەس قەدەغەی هاتوچۆی شکاند و پابەندی ڕێنماییەکان نەبوو، تەقەی لێبکەن و بیکوژن. ، ڕدریگۆ دوتێرتێ، سەرۆکی فلیپین، لە کۆتا وتەیدا فەرمانی بە هێزەکانی پۆلیسی وڵاتەکەی کردووە، هەرکەسێک لە ماڵەوە چووە دەرەوە و بووە سەرئێشە بۆیان و پابەندی ڕێنماییەکان نەبوو، تەقەی لێبکەن و بیکوژن، دەشڵێت: "تێگەیشتن؟ بیانکوژن". ، ئاماژەی بەوەشکردووە: :دۆخەکە مەترسیدارە و من بۆ کۆتاجار ئاگادارتان دەکەمەوە، لە بارودۆخێکدا کە سەرجەم کارمەندانی تەندروستیی و هێزە ئەمنییەکان لە هەوڵدان کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمبکەنەوە، پێویستە هەمووان بە گیانی بەرپرسیارێتییەوە هاوکاربن". ، تاوەکو ئێستا لە وڵاتی فلیپین، دوو هەزار و 311 کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 96 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیانلەدەستداوە.