گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ یەکەمجارە لەمێژووى مرۆڤایەتیدا کۆرۆنا چۆن زاناکانى جیهانى یەکخست

2020.04.02 - 16:06
بۆ یەکەمجارە لەمێژووى مرۆڤایەتیدا کۆرۆنا چۆن زاناکانى جیهانى یەکخست
ناس کورد- بەپێى ڕاپۆرتێکى نیویۆرک تایمزى ئەمریکى، یەکگرتنى زاناکانى جیهان لەسەر پرسێک بۆ لێکۆڵینەوەى زانستى یەکەمجارە لەمێژوودا ڕوودەدات، بەتایبەت دواى ئەوەى بۆ یەکەمجار بەو شێوەیە بەرەنگاربونەوەى ڤایرۆسێک ببێتە دەستپێکى هەموو پرەنسیپێکى تر و زاناکانى ئەمریکا و چین و وڵاتانى ئەوروپاى بۆ ئەو کارە یەکخست. ، ڕۆژنامەکە جەختى لەوەش کردووەتەوە، ئەوە یەکەمجارە لەمێژوودا زاناکانى جیهان سنورەکان دەشکێنن و بۆ بەرەنگارى کۆرۆنا هاریکاریەکى بێوێنەى یەکتر دەکەن و بەوهۆیەشەوە توانیویانە زیاتر 200 پشکینینى کیلینکى ئەنجامبدەن و بۆ ئەو مەبەستەش دەیان ناوەند و پەیمانگە و دەزگاى پزیشکى وڵاتان هاریکارى یەکتربوون. ،

هەڵچنینى هیوا لەسەر زاناکان

، زاناکانى زانکۆى پیتسبۆرگى ئەمریکا ئەوەیان ئاشکرا کردووە، دواى ئەوەى ڤاکسینێکى کۆرۆنایان کردووەتە گیانى ئاژەڵى مێروخۆرەوە تووشى بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بووە و ئەوەش ئاماژەیەکە بۆ بەرەو پێشچوونى ئەزمونى تاقى کردنەوەى ڤاکسینەکان لەسەر ئاژەڵەکان، ئەوەش لەدۆخێکى ئاساییدا كاتێکى دوورو درێژى دەبێت، بەڵام لەڕێگەى بەشداریکردنى چەند زانایەک لەسەر ئاستى جیهان و لەرێگەى کۆنرانفسێکى ئۆنلاینەوە کە ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى ڕێکخستبوو توانیان لەماوەى چەند کاتژمێرێکدا کارەکەى مەیسەر بکەن.  ،

هاریکارى یەکترى زاناکان

، ڕۆژنامەکە ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، سێ ناوەند و تاقیگە و پەیمانگاى پزیشکى ئەمریکا و فەرەنسا و هیندستان بۆ دۆزینەوەى ڤاکسینەکە هاریکارى یەکتریان کرد. ، تویژەرانى ئەو دەزگایانە سودیان لە ڤاکسنێکى زانکۆى ئۆکسفۆردى بەریتانى وەرگرت کە لەسەر ئاژەڵان ئەنجامیاندابوو لەگەڵ پەیمانگایەکى پزیشکى ئەمریکیدا. ، ڕۆژنامەکە ئەوەشى خستووەتەڕوو، باشترین دۆخى پێچەوانە کە بەسەر زاناکانى جیهاندا بەهۆى ڤایرۆسەکەوە هاتووە، ئەوەیە تیمێکى پزیشکى زانکۆى هارڤاردى ئەمریکا هەستان بەتاقى کردنەوەى کاریگەرییەکانى "ئۆکسیدى نەتریک" کە وەکو چارەسەرێک دراوەتە توشبووانى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەنەخۆشخانەیەکى ئەمریکا ئەوەش بەهاریکارى چەند نەخۆشخانەیەکى چین و ئیتاڵیا. ،

هاوچارەنوسى لەژیاندا

، ڕایان کاروڵ، پزیشک لەزانکۆى هارڤار دەڵێت، پەتاکە بیرۆکەیەکى خراپى شاردەوە کە باوبوو لەکارى پزیشکى ئەکادیمیدا. ، ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، تویژینەوە و هەوڵى کەسیى دەبێتە هۆى بەدەستهێنانى خەڵات و سوپاسنامە بۆیە زاناکان پێشتر بەنهێنیى کاریان دەکرد، بەڵام ڤایرۆسیى کۆرۆنا سەرکەوتنە کەسییەکانى خستە لاوە و ڕزگار کردنى ژیانى مرۆڤایەتى کردە ئامانج و مەبەست. ، ڕۆژنامەکە باسى لەوەش کردووە گەرچى بەرپرسانى چین لەسەرەتاى بڵاوبونەوەى پەتاکەدا کارەکەیان شاردەوە بۆچەند مەبەستیکى سیاسى، بەڵام زاناکانى چین ڕێبەرایەتى چەندین توێژینەوەی هەمەلایەنەیان کرد لەسەر ڤایرۆسەکە.