گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

میدیا جیهانیەکان چاودێرى کەیسەکە دەکەن

لێکۆڵینەوە لە کەیسى دەستبەسەراگرتنى ملیار دۆلارەکەى هەرێم دەستى پێکرد

2020.04.02 - 14:21
لێکۆڵینەوە لە کەیسى دەستبەسەراگرتنى ملیار دۆلارەکەى هەرێم دەستى پێکرد
ناس کورد-  داواکارى گشتى هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ (پێنجشەممە)، دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە لەکەیسى دەستبەسەراگرتنى ملیارێک دۆلار و 250 ملیۆن دۆلارى بەخششى نەوتى هەرێم بەچەند کەىسێک. . کەناڵى حوڕەى ئەمەریکى بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ (پێنجشەممە،٢ى نیسانى 2020)،  سەرۆکایەتى داواکارى گشتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاندووە، دەستیانکردووە بە پڕۆسەى لێکۆڵینەوەى یاسایى لەسەر دوو کەیسى گەندەڵى لەهەرێم و چاوەڕێ دەکرێت وەزارەتى دەرەوەى ڕوسیا و لوبنانیش لەو کەیسەدا تێوەگلابێتن. . بەپێى ڕاگەیەنراوەکەى سەرۆکایەتى داواکارى گشتى هەرێم، پڕۆسەى لێکۆڵینەوەکە لەسەر پرسى وەرگرتنى بڕى 250 ملیۆن دۆلار لەکۆمپانیاى ڕۆسنەفتى ڕووسى لەلایەن چەند کەسایەتیەکى هەرێمەوە ئەوە سەربارى لێکۆڵینەوە لە کەیسى دەستبەسەراگرتنى ملیارێک دۆلار لە پارەى فرۆشتنى نەوتى هەرێم  کە لەیەکێک لە بانکەکانى لوبناندا هەڵگیرا بوو. . داواکارى گشتى هەرێم بێ ئەوەى بچێتە وردەکارییە زیاترەوە لەسەر کات و شێوازى دادگایکردن و لێکۆڵینەوەکە بەڵام وتوشییەتى، بەکردیەى دەستیان بەلێکۆڵینەوەکە کردووە. . کەناڵى حوڕەى ئەمریکى باسى لەوەش کردووە، بەپێى ڕاپۆرتى میدیا عێراقیەکان، گومانى ئەوە دەکرێت کۆمپانیا ڕوسییەکە پارەى دابێتە چەند بەرپرسێکى حکومەتى هەرێم بۆ ئەوەى ئاسانکارى بکەن بۆ  گرێبەستەکەى نێوان ڕۆسنەفت و حکومەتى هەرێم .   هەر بەپێى میدیا عێراقییەکان دۆسییەى دووەمیش کە بریتییە لەدەستبەسەراگرتنى یەک ملیار دۆلار لەبانکێکى لونبانیدا، پەنجەى تۆمەت بۆ چەند ئەندامێکى بنەماڵەى بارزانى دریژ دەکرێت کە پارەى فرۆشتنى نەوتیان خستبێتە ئەو بانکە لوبنانیەوە ئەوەش لەڕێگەى ڕیۆم ڕەحمە کە کاروبارى قاچاخچێتى نەوت لەناوچەکەدا دەکات. . دواى بڵاوبونەوەى ئەو کەیسە لەمیدیا عێراقى و پێشتریش جیهانیەکاندا، سەرۆکى حکومەتى هەرێم داواى لەداواکارى گشتى کرد ئەو کەیسە بجوڵێنیت کە لەسەردەمى کابینەى هەشتەمى حکومەتتدا ڕوویداوە. . لەئێستاشدا  ئەندامانى لیژنەى لێکۆڵینەوە لەکەیسەکە پێکهاتوون لە دادوەران ئازاد حەسەن ئەحمەد سەرۆکى داواکارى گشتى هەرێم و پشتیوان سمکۆ نورى و عەبدولستار محمد ڕەمەزان ئەندامانى داوکارى گشتى. .