گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێن ئاڕتى: پۆلیسى سلێمانى هەوڵى دەستگیرکردنى شاسوار عەبدولواحید دەدات

2020.04.02 - 12:49
ئێن ئاڕتى: پۆلیسى سلێمانى هەوڵى دەستگیرکردنى شاسوار عەبدولواحید دەدات
ناس کورد- کەناڵى ئێن ئاڕتى بڵاوى کردەوە "پۆلیسى سلێمانى هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵى شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ و هەوڵى دەستگیرکردنى دەدەن". . لەسەر سکاڵاى تەندروستى سلێمانى و بەپێى مادەى 433 پۆلیسى سلێمانى هەوڵى دەستگیرکردنى شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ دەدەن و بۆ ئەو مەبەستە هێزێکى پۆلیس لەبەردەم ماڵەکەى کۆبوونەتەوە. .   هۆکارى هەوڵى دەستگیرکردنەکەى شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ پەیوەندى بە وەڵامێکى ناوبراو هەیە بۆ ئەو کەسانەى کە لە هەژمارەکەى خۆیەوە لە فەیسبوک لەبارەى ڤایرۆسى کۆرۆناوە پرسیاریان لێکردبوو ئەویش وتبووى "تا ئێستا ئەو ڤایرۆسە نەهاتووەتە هەرێم و هیچ حاڵەتێکى مردنى فیعلى بەو ڤایرۆسە تۆمارنەکراوە". . پیشتریش یاد نەقشبەندى، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەهەژمارى فەرمى بەرێوەبەرایەتییەکە وەڵامى شاسوار عەبدولواحیدى دایەوە و رایگەیاند “ئەگەر مەردیت و دڵنیایت لە قسەکانت (شاسوار عەبدولواحد) خۆت و خێزانەکەت بێ هیچ خۆپارێزیەک وەرە سەردانێکی نەخۆشخانەکەی سەرچنار بکە و تەوقەیەک لەگەڵ نەخۆشەکان بکە و یەکی گوڵێکیان بەرێ بۆ ئەوەی بزانین کۆرۆنا هەیە یان نا…؟”.   .