گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بێ كورد و سوننەكان كابینەكە تێناپەڕێت

ڕەوتی حیكمە هەڵوێستی خۆی بەرامبەر زورفى و پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێ ئاشكرا کرد

2020.04.02 - 11:10
ڕەوتی حیكمە هەڵوێستی خۆی بەرامبەر زورفى و پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێ ئاشكرا کرد
ناس کورد- ڕەوتی حیكمەی شیعەكان لەعێراق، بەگرنگی دەزانێت بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت و چەندین قەیرانی تر پێكهێنانی حكومەت تێپەڕێت و ئەوانیش ڤیتۆیان لەسەر هیچ كەسێك نیە. . حەسەن فەدعەم، پەڕلەمانتاری ڕەوتی حیكمە لەپەڕلەمانی عێراق بەمیدیاكانی وڵاتەكەی ڕاگەیاندووە، فراكسیۆنی حیكمە هیچ ناوێكی لە لیستی ناوە پێشنیاركراوەكان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران ڕەتنەكردووەتەوە و ڕەتنەكردنەوەی كاندیدیش بۆ ئەو پۆستە لەپێناو بەرژەوەندییەكانی عێراقدا بووە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكە. . ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەڵوێستی فراكسیۆنەكان ڕوونە، ئەویش ئەوەیە هەموو لایەنەكانی دەرەوەی لیژنە حەوت كەسیەكە ڕۆڵببینن و ڕەوتی حیكمەش ناڕەزایی نەبووە لەكاندیدكردنی عەدنان زورفى بۆ پۆستەكە و بەلایەنە سیاسیەكانیشی گەیاندووە كە ڤیتۆی لەسەری نیە. . پەڕلەمانتارەكەی ڕەوتی حیكمە باسی لەوەش كرد، ڕەوتەكەی بەپێویستی دەزانێت زۆرینەی شیعەكان پشتیوانی زورفى بكەن بۆ تێپەڕاندنی كابینە وەزارییەكەی و جەختی لەوەش كردەوە، بەبێ ڕەزامەندی  كورد و سوننە ئاستەمە كابینەكە پێبكهێنرێت. . فەدعەم ئەوەشی دركاند، زورفى گفتوگۆ لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسیەكاندا دەكات و هیواشی خواست ئەو گفتوگۆیانە بەرهەمداربن و گەر نەشیتوانێت كابینەكەی پێكبهێنیت ئەوا داوای لێبوردن دەكات. . پەڕلەمانتارەكەی ڕەوتی حیكمە بەپێویستیزانی بۆ دەرچوونی عێراق لەقەیرانەكان ئەو ڕێگە دروستە بگیرێتە بەر بەتایبەت قەیرانی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت و چەند قەیرانێكی تر ئەوە دەخوازێت حكومەت پێكبهێنرێت. . دوای شكستهێنانی محەمەد تۆفیق عەلاوی لەپێكهێنانی كابینەكەی، سەرۆككۆماری عێراق لە 17ی مانگی ڕابرودو عەدنان زورفى بۆ پێكهێنانی كابینەكە ڕاسپارد و لەئێستادا گەڕی دانوستانەكانی بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ لایەنە سیاسیەكاندا دەستپێكردووە. .