گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەستشۆر و سابون بۆ خەڵک دابین بکەن

ڕێكخراوى تەندروستى جيهانى داواكاريیەكى نوێى لە جيهان هەيە

2020.04.01 - 23:22
ڕێكخراوى تەندروستى جيهانى داواكاريیەكى نوێى لە جيهان هەيە
ناس کورد- ڕێكخراوى تەندروستى جيهانى بەهۆى خێرايى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆناوە نيگەرانەو داوا لەحكومەتى وڵاتانى جيهان دەکات دەستشۆر و سابون لەهەموو شوێنێك دابين بكەن. . لەو بارەيەوە "تيدوروس ئەدهانۆم  گيبريسوس" سەرۆكى ڕێكخراوى تەندروستى جيهانى لە كۆنگرەيەكى ڕۆژنامەوانيەوە لە ڕێگەى ئينتەرنێتەوە ئاماژەى بەوەدا، ژمارەى قوربانيان زياتر لە دوو هێندەى هەفتەى پێشوو زياديان كردوە و بەم نزيكانە دەگەنە يەك مليۆن توشبوو و 50 هەزار گيان لەدەستدان. . ئاماژەى بەوەشداوە، داوامان لە خەڵكى كرد كە بە ئاو و سابون بەردەوام دەستەكانيان بشۆن، بەڵام ژمارەيەكى زۆر هاوڵاتيان لە جيهاندا ئاويان پێناگات، بۆيە داوا لە حكومەتەكان دەكەين كە ئاو و سابون لە تەوالێتە گشتى و ويێستگە و بەردەم تەلارەكانى نيشتەجێبون و شوێنە گشتيەكان دابنێن بۆ هاوكاریكردنى خەڵك بۆ خۆپاراستنیان لە ڤايرۆسى كۆرۆنا. . شارەزايانى تەندروستى هۆشدارى دەدەنە خەڵك كە بەردەوام دەستیان بە ئاو و سابون بشۆن و هەر جارەو لانيكەم 20 چركە بەردەوام بن ئەوەش بۆ خۆپاراستن لە ڤايرۆسى كۆرۆنا. . ڕێكخراوى تەندروستى جيهان داوا دەكات كە هاوكارى دەوڵەتە دواكەوتوەكان بكرێت بۆ ڕوبەڕوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا، سەبارەت بە هەوڵەكانيش بۆ دۆزينەوەى چارەسەر ڕێكخراوەكە ئاماژەى بەوەداوە كە 27 دەوڵەت سەرقاڵى دۆزينەوە و تاقيكردنەوەى چارەسەرێكى نوێن بۆ ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ COVID-19. .