گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى تەندروستى: 12 توشبووى نوێى کۆرۆنا لە سلێمانى تۆمارکرا

2020.04.01 - 22:47
وەزارەتى تەندروستى: 12 توشبووى نوێى کۆرۆنا لە سلێمانى تۆمارکرا
  ناس کورد- وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا تۆمارکردنى 12 توشبووى نوێى ڤایرۆسى کۆرۆناى لە شارى سلێمانى، راگەیاند. . لەراگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى هەرێمدا هاتووە "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوانزە تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکران کە نۆ ئافرەت و سێ پیاون". . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە توشبووە نوێیەکان پێکهاتوون لە : پێنج توشبووى لە پارێزگا هەڵەبجە بەرکەوتووی توشبووی پێشوون. پێنج لە قەزای چەمچەماڵ بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون. یەک لە سیتەک بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون. یەک لە قەزای سیدسادق کە پێشینە گەشتی ئێرانی هەبووە". .