گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشتر جيهانم ئاگادار كردەوە

بيل گەيتس سێ ڕێوشوێن بۆ كۆنترۆڵكردنى كۆرۆنا ئاشكرا دەكات

2020.04.01 - 21:25
بيل گەيتس سێ ڕێوشوێن بۆ كۆنترۆڵكردنى كۆرۆنا ئاشكرا دەكات
ناس کورد- بيل گەيتس، دامەزرێنەرى كۆمپانياى مايكرۆسۆفت ڕەخنە لە ڕێوشوێنەكانى حكومەتى ئەمريكا دەگرێت بۆ كۆنترۆڵكردنى ڤايرۆسى كۆرۆنا، كە لە ئێستادا ئەو وڵاتە بوە بە ناوەندى سەرەكى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكە و زياتر لە 200 هەزار توشبوى تێدا تۆمار كراوە. . گەيتس لە وتارێكدا كە لە ڕۆژنامەى "واشنتۆن پۆست" بڵاويكردوەتەوە نوسيويەتى، گومانى تێدا نييە كە ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا ئەو دەرفەتەى لەدەستدا كە بەسەر ڤايرۆسى ىكۆرۆنادا سەركەوێت، بەڵام دەرفەتى دەركردنى بڕيارى گرنگ هێشتا دانەخراوە. . باسى لەوەشكرد، ئەو بڕيارانەى ئێمەش و سەركردەكانيش لە ئێستادا دەيدەن كاريگەرى زۆر گەورەى لەسەر ئەوە دەبێت كە كەى ژمارەكان ڕوو لە كەمبونەوە دەكەن و تا كەى ئابورى پەكى دەكەوێت، هەروەها چەند ئەمريكى ناچار دەبن كە خۆشەويستەكانيان بخەنە ژێر خاكەوە بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناوە. . دامەرزێنەى مايكرۆسۆفت ئەوەشى ڕونكردوەتەوە، سێ ڕێوشوێن هەيە كە پێويستە ئەمريكا بيانگرێتە بەر، يەكەميان ڕێوشوێنى داخستنە و تائێستا چەندين ولايەت و كەرت هەيە كە بە تەواوەتى دانەخراون و تائێستاش هەندێكيان كراوەن بەتايبەتى لە كەنارەكان كە ڕێستۆرانت و خواردنگەكانى هەندێك شارۆچكە كراوەن. . بيل گەيتس پێى وايە، دواى 10 هەفتە لە داخستنى سەرجەم ولايەت و ناوچەكان ژمارەى توشبوان بە ڤايرۆسەكە لە ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا وردە وردە دەست دەكەن بە كەمبونەوە. . سەبارەت بە ڕێوشوێنى دوەم وتويەتى، بريتيە لە ئەنجامدانى پشكنين و دابينكرنى پشكنينى زياتر لە لايەن حكومەتى فيدراڵيەوە، ستايشى بڕيارى ولايەتى نيويۆركيش دەكات بۆ فراوانكردنى پشكنينەكانى كە گەيشتوەتە 20 هەزار پشكنين لەڕۆژێكدا. . داواش دەكات كە ئەولەويەتى پشكنينەكان بدرێت بەو كەسانەى كە لەبوارى پزيشكيدا كار دەكەن، دواتر ئەو كەسانەى كە نيشانەى قورسيان هەيە و دواى ئەوەش ئەو كەسانەى كە ئەگەرى توشبونيان بە ڤايرۆسەكە هەيە. . بەپێى قسەكانى بيك گەيتس، ڕێوشوێنى دوەم بريتيە لە پشتبەستن بە بەرنامەيەك كە پشتى بە داتاكانى پەرەپێدانى چارەسەر و ڤاكسين بەستبێت، سەركردەكان دەتوانن هاوكار بن لەوەدا ئەويش لەڕێگەى بڵاونەكردنەوەى پڕوپاگەندەو ترس. . داواى ئەوەش دەكات، كە دامەزراوەى پێويست دابين بكرێن بۆ دروستكردنى مليارەها ڤاكسين ئەويش دواى ئەوەى كە دۆزرايەوە، پێشى وايە وڵاتە نا پێشكەوتوەكان مەترسى زۆر زياتريان لەسەر وڵاتە دەوڵەمەندەكان هەیە، چونكە لەو ناوچانە قورسە ڕێوشوێنەكانى لەيەك دوركەوتنەوەى كۆمەڵايەتى و داخستن جێبەجێ بكرێن. . ئاماژە بەوەشدەدات، لەساڵى 2015 سەركردەكانى جيهانم هاندا كە چۆن ئامادەكارى بۆ شەڕ دەكەن بەو شێوەيەش ئامادەكارى بۆ پەتا بكەن، ئەوەش لەڕێگەى گرتنەبەرى ڕێوشوێن بۆ دۆزينەوەى هەڵەكانى سيستمى وڵاتەكانيان. . دەشڵێت: ئێستاش پێم وايە ئەگەر بڕيارى دروست بدەين لەبەر ڕۆشنايى زانست و داتاكان و شارەزايان و پزيشكانى تايبەتمەند، دەتوانن ژيانى خەڵك ڕزگار بكەين و وڵات بكەوێتەوە كار. . ڤايرۆسى كۆرۆنا بەشێوەيەكى زۆر خێڕا بە جيهاندا بڵاودەبێتەوەو ژمارەى توشبوان لە يەك مليۆن نزيك دەبێتەوە، تائێستاش سەرجەم هەوڵەكان بۆ دۆزينەوەى ڤاكسينێك بۆ ڤايرۆسەكە بێهودەن و شارەزايان پێيان وايە ساڵێك تا ساڵ و نيوێكى دەوێت. . ڤايرۆسى كۆرۆنا لە سەرەتاى ساڵى ڕابردوو لە شارى ووهانى چين دەركەوت، تا شەوى چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە 1\4\2020 ژمارەى توشبوانى ڤايرۆسەكە لە جيهاندا گەيشتوەتە زياتر لە 912 هەزار كەس و زياتر لە 45 هەزار و 500 كەسيش گيانيان لەدەستداوە، وڵاتەكانى ئەمريكا، ئيتاڵيا، ئيسپانيا، چين، ئەڵمانيا، فەرەنسا، ئێران، بەريتانيا، سويسرا و توركيا و چەندين وڵاتى تر لە زەرەمەندترين وڵاتەكانن بەهۆى ڤايرۆسەكەوە. .