گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

 لەسەردەمی کۆرۆنادا ژیان لەم وڵاتە ئاساییە

 وڵاتی سوید ڕێکارە توندەکانی خۆپارێزی دژ بە کۆرۆنا پەیڕەو ناکات 

2020.04.01 - 20:51
 وڵاتی سوید ڕێکارە توندەکانی خۆپارێزی دژ بە کۆرۆنا پەیڕەو ناکات 
ناس کورد- سەرباری ئەوەی زۆربەی وڵاتانی جیهان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە چەندین ڕێکاری کەرەنتینەکردنی توندیان گرتووەتە بەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڤایرۆسە، بەڵام ئەوەی جێگای سەرسورمانە تائێستا هیچ جۆرە ڕێکارێکی خۆپارێزی دژ بەو پەتایە لەوڵاتی سوید نەگیراوەتە بەر. . لەئێستادا ژیانی ڕۆژانە لەو وڵاتە پێشتر چۆن بووە ئێستاش هەروایە، بەجۆرێک یانەکانی شەوانە، خواردنگەکان، هۆڵەکانی سینەما وقوتابخانەکان کراوەن و جمەیان دێت. . بەگوێرەی ڕۆژنامەی"زەسەن"ی بەریتانی، زیاتر لەدوو هەزار پزیشک و زاناى ئەو وڵاتە یاداشتێکیان واژووکردوە داویانەتە حکومەت تیایدا داویانکردووە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و کەرەنتینەکردنی کۆمەڵگا بە تووندی پەیڕەو بکرێت. . سیسیلیا سۆدربێرگ، شارەزای ڤایرۆسەکان لە پەیمانگای کارۆلینسکای وڵاتی سوید بەڕۆژنامەی زەسەنی وتووە :"ئێمە بە باشی خۆمان لە تەشەنەسەندی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەپاراستووە، ڕێگەمانداوە ڤایرۆسەکە بڵاوبێتەوە، ئەوانە ئێمە بەرەو هەڵدێر دەبن". . بەگوێرەی ئامارەکان، لە ئێستادا ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەوڵاتی سوید گەیشتوەتە زیاتر لە چوار هەزار توشبو و 180 کەسی دیکەش بەهۆی توشبونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە. . لای خۆشییەوە، ئەندرزتێجێنیل، گەورە زانای سویدی پسپۆر لە پەتاکان، بەرگری لەسیاسەتی حکومەتی وڵاتەکەی کردوە لە نەگرتنەبەری ڕێکاری تووند بۆ بەرگرتن لەو پەتایە و بە ڕۆژنامە بەریتانییەکەی وتووە:"سیاسەتی حکومەت لە ڕوبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە خۆی دەبینێتەوە لە ڕەتکردنەوەی توندکردنی ڕێکارەکان لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەنجامەکەی بە ئەرێنی دەردەکەوێت". . ئەو زانا سویدیە ئەوەشی وتووە :"ئێمە هەوڵی ئەوە دەدەین خێرایی ڤایرۆسەکە لەبڵاوبوونەوە ڕابگرین، پێموایە پەیڕەوکردنی ڕێکارە توندەکان نابێتە هۆی دروستبوونی جیاوازیەکی ئەوتۆ". . ئاماژەی بەوەشکردوە :"باشتر وایە ڕێکارە تووندەکان لەکات و ساتێکی دیاریکراودا جێبەجێبکرێن". . بەگوێرەی ڕۆژنامەی زەسەنی بەریتانی، هۆکاری پەیڕەونەکردنی ڕێکارەکانی قەدەغەکردنی هاتووچۆ و کەرەنتینەکردن لەلایەن حکومەتی سویدەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە حکومەتی ئەو وڵاتە پێیوایە سەپاندنی ئەو جۆرە ڕێسایانە دەبێت هۆکاری دروستبوونی کارەساتی ئابوری لەو وڵاتە. .