گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

كۆرۆنا پاڵەوانێتێكى ويمبڵدۆنيشى هەڵوەشاندەوە

2020.04.01 - 20:13
كۆرۆنا پاڵەوانێتێكى ويمبڵدۆنيشى هەڵوەشاندەوە
  ناس کورد-   بەهۆى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆناوە، پاڵەوانێتى ويمبڵدۆن كە يەكێكە لە چوار گەورە پاڵەوانێتيەكەى تێنسى سەر زەوى  و بڕيار بوو لە كۆتايى مانگى شەش ئەنجام بدرێت، هەڵوەشيێنراوەتەوە. . ڕێكخەرانى پاڵەوانێتيەكە لە ئينگلتەرا لەبەياننامەيەكدا ئاشكرايانكردوە، دواى كۆبونەوەيەكى بەپەلە ليژنەى ئيدارەى پاڵەوانێتيەكە بڕياريداوە كە پاڵەوانێتى ساڵى 2020 بەهۆى مەترسى تەندروستيەوە كە بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناوە دروست بوە هەڵوەشێنرێتەوە. . هەروەها بڕيار دراوە  پاڵەوانێتى ژمارە 134 لە كاتێكى تردا لەنێوان 28\6\2020 تا 11\7\2020 ئەنجام بدرێت.   لەدواى جەنگى جيهانى دوەم، ئەمە يەكەمجارە ئەو پاڵەوانێتيە هەڵبوەشێنرێتەوە، بەوەش چوە ڕيزى ئەو پاڵەوانێتى و خولانەى كە بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ COVID-19 ەوە هەڵدەوەشێنرێنەوە. . نزيكەى 900 هەزار كەس لە جيهاندا توشى ڤايرۆسى كۆرۆنا بون و  تا ئێستا بەهۆى ڤايرۆسەكەوە زياتر لە 44 هەزار كەس لە جيهاندا گيانيان لەدەستداوە.