گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كۆرۆنا و كاركردن لە ماڵەوە بێبەش نەبوو لە ڕوداوى سەير و پێكەنيناوى

2020.04.01 - 18:35
كۆرۆنا و كاركردن لە ماڵەوە بێبەش نەبوو لە ڕوداوى سەير و پێكەنيناوى
ناس کورد- بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە جيهاندا ژمارەيەكى زۆر كۆمپانيا و دامەزراوەى ناچار كرد كە لە ماڵەكانيانەوە كار بكەن و پشت بە شێوازى "ئۆنلاين" ببەستن، بەڵام ئەمەش دەرگاى بەڕوى چەندين شتى سەير و پێكەنيناوى و ئيحراجبون كردەوە، چونكە لەم سەردەمەدا كامێرا بەتايبەتى كامێراى مۆبايلەكان لە هەموو سوچ و ناوچەيەكى ئەم جيهانە بونيان هەيەو كار دەكەن. . ئەم شێوازى کارکردنە دوو سودى هەيە، يەكەميان ئەوەيە فەرمانبەر بەردەوام دەبێت لە كارەكەیى و بەرهەمەكەى هەروەها تەندروستى دەرونيشى دەپارێزێت، كە بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناوە ناچارن لە ماڵەكانياندا بمێننەوە. . كاركردن لە ماڵەوە چەند تايبەتمەنديەك بە فەرمانبەر دەبەخشێت لەوانەش، كات و پارەى بۆ دەگەڕێتەوە، پێويستت بەوە نييە زۆر زوو لە خەو هەستيت بۆ خۆ ئامادەكردن و ڕۆشتن بۆ سەر كار بەهۆى قەرەباڵغى شەقامەكان ئەوەش سەرەڕاى خەرجكردنى پارە بۆ كڕينى بەنزين ياخود كرێى هاتوچۆ، هەروەها لە زۆر فەرمياتى كاركردن ڕزگارت دەبێت وەك لەپێكردنى پێڵاوى پاژنەبەرز لەلايەن ژنانەوە مكياژ و چەندين شتى تر، سەرەڕاى ئەوەش بۆ ماوەيەك لەناو خێزانەكەتدا دەمێنيتەوە. . بەڵام ئەمەش بێ كێشە نييە، چونكە ماڵ پانتاييەكى تايبەتە بە مرۆڤ خۆيەوە بە تەنها، بەهۆى ڕانەهاتنەوە زۆر جار ئەوانەى چونەتەوە و لەماڵەوە كاردەكەن توشى چەندين هەڵوێستى كۆميدى و سەير دەبن كە هەندێكيان دەبێتە هۆى ئيحراج بوون بۆيان. . ئەمە زياتر بۆ ئەوانەيە كە بەهۆى كارەكانيان ناچارن لەبەردەم كامێرادا بوەستن، بۆ نمونە پەيامنێرێكى تەلەفزيۆنى لە ولايەتى فلۆريدا بەناوى "جێسيكا لانگ" كاتێك لەماڵەوە لەبەردەم كامێراكەيدا تۆمار دەكات باوكى بە ورگى ڕوتەوە دەردەكەوێت و خەريكى لەبەركردنى جلەكانيەتى، بەهۆى ئەوەشەوە كچەكەى توڕە دەبێت و دەڵێت، " باوكە .. بۆ خاترى خودا چيت كرد؟". https://twitter.com/i/status/1243976444373610499 . ڕۆژنامەى "وۆڵ ستريت جۆرناڵ" لە ڕاپۆرتێكدا بڵاويكردوەتەوە، كاتێك ڕۆژنامەنوسان بەتایبەتى پێشكەشكاران لەماڵەكانيانەوە كار دەكەن چەندين هەڵە ڕودەدات و چەندين هەڵەش لەماوەى ڕابردودا ڕويانداوە، هەروەها چەندين كەس ژورى نوستنەكەيان ياخود مەتبەخ و چەندين شوێنى تريان كردوە بە شوێنى كار، يەكێك لەوانەش "شانۆن بيرمان" پێشكەشكارى تۆڕى "فۆكس نيوز" كە توانى بەربەستەكان ببڕێت و ستۆديۆيەك لە ماڵەكەى  لە ژوورى خەوەكەيدا دروست بكات. . دور لە ڕاگەياندنيش چەندين ڕوداوى تر ڕويانداوە، كارمەندێكى كچ بە ناوى "جێنيفەر" لەكاتێكدا كامێراكەى لەگەڵ كۆمپانياكەيدا كراوەتەوە دەچێتە تەوالێت و كامێراكەش هەموو شتێك تۆمار دەكات، بەهۆى ئەوەشەوە هاوڕێكانى هەمويان دەست دەكەن بە پێكەنين و گاڵتەكردن. . ڕۆژنامەى "دەيلى مەيڵ" بڵاويكروەتەوە، ژنێك لە كە ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا دەژى لە ڕێگەى كۆنفرانسى ڤيديۆييەوە لەگەڵ هاوڕێكانيدا كار دەكات، بەڵام  بيرى دەچێت كامێراكەى بكوژێنێتەوە لەو كاتەدا كە كارەكەى تەواو دەبێت تا ماوەيەك كامێراكەى كارى دەكرد و هاوڕێكانى ئاگادارى ئەوە بوون كە چى لە ماڵەكەيدا ڕودەدات بەڵام دواتر پێى دەزانێت و خێرا دەيكوژێنێتەوە. . ڤيديۆكە لە تۆڕە كۆمەڵايەتيەكان بڵاوبويەوەو هەندێك پێيان وابوو كە دروستكراوە، بەڵام زۆرینەى ئەوانەى ڕاوبۆچونى خۆيان لەسەر دابوو باسيان لەوە كردوە كە تەنها هەڵەيەكە و لەبيرى چوە بيكوژێنێتەوە و هيچ شتێك ڕوينەداوە كە شايانى باس بێت و بەهۆيەوە ئەو ژنە هەست بە شەرمەزارى بكات، ڤيديۆكە لە تۆڕى كۆمەڵايەتى تويتەر 7 مليۆن بينەرى هەبوە. . لە ڕوداوێكى تردا ژنێك كە لەوانەيە لە وڵاتى مەكسيك بێت لە كۆنفرانسێكى ڤيديۆييدا بەشدارى دەكات، بەڵام لە پشتيەوە مێردەكەى بە جلى ژێرەوە دەردەكەوێت، دواى ئەوەى مێردەكەى هەست بەوە دەكات كە لە پەخشى ڕاستەوخۆدايە دەشڵەژێت و خۆى دەكێشێت بە ديوارەكەدا، لەلايەن ژمارەيەك چالاكوانانى تۆڕە كۆمەڵايەتيەكان گومان لەم ڤيديۆش دەكرێت و پێيان وايە دروست كراوە. .