گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێکی سائرون: زورفى نیەتى پاشەکشەى نییە و بەردەوام دەبێت لە پێکهێنانى کابینەکەى 

2020.04.01 - 17:58
پەرلەمانتارێکی سائرون: زورفى نیەتى پاشەکشەى نییە و بەردەوام دەبێت لە پێکهێنانى کابینەکەى 
ناس کورد- پەرلەمانتارێکی سائرونی سەر بەڕەوتى سەدڕ ڕایگەیاندعەدنان زورفی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێدراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، ناتوانێت کابینەکەی لە پەرلەماندا تێبپەڕێنێت، بەڵام لەهەمانکاتیشدا نیازی ئەوەی نییە پۆزش پێشکەش بکات. . ئەمڕۆ (چوارشەممە،1ی نیسانی 2020)غایب مەعموری، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سائرون لە ڕاگەیاندراوێکدا بە دوریزانی عەدنان زورفی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێدراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراقی بتوانێت کابینە وەزارییەکەی پێکبهێنێت و وتی :"لەو باوەڕدا نیم زورفی توانای ئەوەی هەبێت حکومەت پێکبهێنێت، چونکە لە ئێستادا هێزی کاریگەر لە ناو پەرلەمانی عێراقدا دژ بەو ڕاوەستاونەتەوە وەک هاوپەیمانی فەتح-ی سەر بەهادی عامری و دەوڵەتی یاسای سەر بە نوری مالیکی". . مەعمورى لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردوە : "چانسی زورفی ڕۆژ بە ڕۆژ لە کەمبوونەوەدایە، بەڵام ئەو هەر بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ پێکهێنانی حکومەتەکەی و پێناچێت پۆزش پێشکەش بکات". . بەوتەی پەرلەمانتارەکەی سائیرون، لەئێستادا چەند ناوێک وەک جێگرەوە بۆ زورفی ئامادە کراون، بەڵام ئەو ناوانەش تائێستا کۆدەنگییان لە سەرنییە وەک یەدەگ دانراون بۆ ئەوەی هەرکات زورفی پۆزشی هێنایەوە ناوێک وەک جێگرەوە ئامادەبێت وپێشکەشی بکەن. . لە17ی مانگی ئاداری ڕابردوودا، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق، عەدنان زورفی ڕاسپارد بۆ پێکهێنانی کابینەی حکومەتی عێراقی داهاتوو، بەڵام ناوبراو لەساتی ڕاسپاردنییەوە دووچاری ڕەتکردنەوەی توند بووەتەوە لەلایەن هاوپەیمانی فەتح، دەوڵەتی یاسا،عەقدی نیشتیمانی و نەهجی نیشتیمانی، بەگوێرەی زانیارییەکانیش ئەو لایەنە شیعییانە لە ئێستادا خاوەنی 120 کورسی پەرلەمانین لە پەرلەمانی عێراقدا. .