گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەتوایەکى لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە 

 ئەزهەر مشتومڕی ڕۆژوبوونی مانگی ڕەمەزانی لە سەردەمی کۆرۆنادا یەکلایی کردەوە

2020.04.01 - 17:19
 ئەزهەر مشتومڕی ڕۆژوبوونی مانگی ڕەمەزانی لە سەردەمی کۆرۆنادا یەکلایی کردەوە
ناس كورد- ناوەندی ئەزهەری جیهانی بۆ فەتوای ئەلکترۆنی، ڕایگەیاند، ئەگەرپزیشکەکان جەخت لەوە بکەنەوە کە وشکبوونی دەم وگەرووی مرۆڤ بەهۆی ڕۆژوبونەوە مەترسی ئەوەی لێدەکەوێتەوە مرۆڤ توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بێت، ئەوا دەبێت مرۆڤ بەڕۆژونەبێت. . ئەمڕۆ (چوارشەممە، 1ی نیسانی 2020) ناوەندی ئەزهەری جیهانی بۆ فەتوای ئەلکترۆنی کەبارەگاکەی لە شاری قاهیرەی وڵاتی میسره مشتومڕی تایبەت بە ڕۆژونەبوون لە مانگی ڕەمەزاندا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا یەکلایی کردوە ولە فەتوایەکداڕایگەیاند :"ئەگەر پزیشکەکان جەخت لەوە بکەنەوە کە وشکبوونی دەم و گەرووی مرۆڤ بەهۆی ڕۆژوبونەوە مەترسی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لێدەکەوێتەوە ئەوا دەبێت مرۆڤ بەڕۆژونەبێت". . ناوەندی ئەزهەرلە فەتواکەیدا ئەوەی ڕوونکردەوە :"هەرچەندە تاوتوێکردنی ئەو بابەتە جارێ زووە و نابێت موسڵمان لە مانگی ڕەمەزاندا بەڕۆژونەبێت، بەڵام ئەگەر پزیشکەکان بڕیاراندا و بەشێوەیەکی زانستی سەلمێندرا کە ڕۆژوبوون دەبێتە هۆکاری لەناوچوونی مرۆڤ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەوا ئیسلام بەروونی جەختی لەوە کردووەتەوە کەگیانی مرۆڤ دەبێت پارێزراو بێت". . ناوەندی ئەزهەرلە هەمانکاتیشدا ئاماژەی بەوە کردوە،کە تائێستا بەشێوەیەکی زانستی یەکلایی نەبووەتەوە ئایا ڕۆژوبوون کاریگەری نەرێنی دەبێت یاخود نا لەسەر تەندروستی مرۆڤ و توشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا. . لەفەتواکەی ئەزهەردا ئەوەشخراوەتە ڕوو :"فەقیهەکانی شەریعەتی ئیسلام یاساو ڕێسای تایبەتیان بۆ خۆپارێزی لە دەردو وپەتاکان داناوە ئەوەش ڕێسای (پاڵنان بەهێزترە لە هەڵگرتن) بەگوێرەی ئەو ڕێسایە جەختیان لەوە کردوەتەوە کە دەبێت ڕێگری لە ڕوودانی زیانەکە بکرێت، چونکە ئەو ڕێکارە باشتر و کاریگەرترە لە چارەسەری کێشەکە پاش ڕوودانی". .