گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئایا لەدەستدانى هەستى چەشتن و بۆنکردن نیشانەیە بۆ توشبوون بە کۆرۆنا؟

2020.04.01 - 16:16
ئایا لەدەستدانى هەستى چەشتن و بۆنکردن نیشانەیە بۆ توشبوون بە کۆرۆنا؟
ناس کورد- تیمێک لە توێژەرانى  بەریتانى دەڵێن، لەدەستدانى هەستى چەشتن و بۆنکردن، رەنگە نیشانە بێت بۆ توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا. ئەو توێژەرانە بەدواداچونیان کردووە بۆ زانیارییەکانى زیاتر لە 400 هەزار کەس کە وتویانە نیشانەکانى کۆرۆنایان تێدا دەرکەوتووە. . بەوتەى توێژەران، هەرچەندە لەدەستدانى هەستى چەشتن و بۆنکردن، رەنگە نیشانە بێت بۆ توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا، بەڵام لەدەستدانى ئەو دوو هەستە نیشانەى هەوکردنى کۆئەندامى هەناسە و نەخۆشى دیکەشە. . توێژەران دەڵێن، تاى بەرز و کۆکە، لە دیارترین نیشانەکانى ڤایرۆسەکەن کە پێویستە خەڵک ئاگادارى بن. ئەگەر خۆت یان کەسێک لە گەڵتدا دەژى بەدەست کۆکەى بەردەوام و تاى بەرزەوە دەناڵێنێت، دەبێت لەماڵەوە بمێنێتەوە بۆ ئەوەى ڤایرۆسەکە بۆ کەسانى دیکە نەگوازێتەوە. . لەکۆى ئەو کەسانەى کە وتویانە نیشانەکانى کۆرۆنایان تێدا دەرکەوتووە، 18% یان وتویانە کە هەستى بۆنکردن و چەشتنیان لەدەستداوە. . هەروەها لەکۆى ئەو 400 هەزار کەسە، پشکنینى کۆرۆنا بۆ 1702 کەسیان کراوە، کە ئەنجامى 579یان پۆزەتیڤ بووە. کە 59%ى ئەو کەسانە وتویانە هەستى بۆنکردن یان چەشتنیان لەدەستداوە. . لەگەڵ ئەوەشدا توێژەران دەڵێن، تا ئێستا بەڵگەى پێویست نییە تا لەدەستدانى ئەو دوو هەستەى مرۆڤ بخرێنە ناو لیستى نیشانە سەرەکییەکانى توشبوون بە کۆرۆناوە. هەروەها ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى هێشتا ئەو دوو نیشانەیەى وەکو نیشانەى کۆرۆنا ناونەبردووە. .