گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆرۆنا لە وڵاتێک قەدەغەیە و ئەوەى باسى بکات زیندانی دەکرێت

2020.04.01 - 15:41
کۆرۆنا لە وڵاتێک قەدەغەیە و ئەوەى باسى بکات زیندانی دەکرێت
ناس کورد- تورکمانستان کە یەکێکە لە وڵاتە دەوڵەمەندەکان و تاکە وڵاتە لە جیهاندا کە باسکردنى ڤایرۆسى کۆرۆنا تێیدا قەدەغەکراوە. . ئەو وڵاتە کە دەکەوێتە ئاسیاى ناوەڕاست، پلانێکى سەیرى بەرانبەر کۆرۆنا گرتووەتەبەر کە قەدەغەکردنى تەواوەتى بەکارهێنانى ئەو وشەیەیە. . بەپێی ڕێکخراوى پەیامنێرانى بێسنور کە تایبەتە بە ئازادى ڕۆژنامەوانى لەسەر ئاستى جیهان، بەکارهێنانى وشەى کۆرۆنا لە سەرجەم دەزگا ڕاگەیاندنەکانى حکومەت قەدەغەکراوە، هەروەها ئەو وشەیە لە سەرجەم کتێب و ڕێنماییە پزیشکییەکان لابراوە. . ڕێکخراوەکە ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو کەسانەى کە دەمامک بەکاردەهێنن یان باسى ڤایرۆسەکە دەکەن، روبەڕووى دەستگیرکردن دەبنەوە لەلایەن پۆلیسى نهێنییەوە. . تورکمانستان تا ئێستا هیچ حاڵەتێکى توشبوونى بەو ڤایرۆسە ڕانەگەیاندووە، لەکاتێکدا ئێرانى دراوسێی زیاتر لە 74 هەزار توشبووى تۆمارکردووە. . لە تورکمانستان حکومەت بەشێوەى ڕەها دەزگاکانى ڕاگەیاندنى قۆرخ کردووە و پێگە هەواڵییە جیهانییەکانیشى قەدەغەکردووە.