گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەش توشبووی نوێی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکرا

2020.04.01 - 11:16
شەش توشبووی نوێی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکرا
ناس کورد- وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، شەش تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکران. . ئەمڕۆ چوارشەممە، 1ی نیسانی 2020، چوار لە تووشبووان (دوو ئافرەت و دوو پیاو) بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون لە مەلائۆمەر. . دەشڵێت، دوو تووشبووی نوێ لە شاری هەولێر (یەک پیاو و یەک ئافرەت) کە یەکێیان لە وڵاتی بەریتانیا گەڕاوەتەوە لە 26ی شوبات  دوای بانگەوازی وەزارەتی تەندروستی پەیوەندی کردووە و پشکنینی بۆ کرا.   لەو پێیە، ژمارەى گشتیی توشبووان لە هەرێم گەیشتە 176 کەس، کۆی گشتیی توشبووانیش لە عێراق 709 حاڵەت، تائێستاش 52 کەس بەهۆیەوە مردوون.