گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەرزی حەجى ئەمساڵ لە بەردەم هەڕەشەى هەڵوەشاندنەوەدایە

2020.04.01 - 11:09
وەرزی حەجى ئەمساڵ لە بەردەم هەڕەشەى هەڵوەشاندنەوەدایە
ناس کورد- وەزیرى حەج و عەمرەى سعودیە ڕایگەیاند، بەهۆى مەترسیەکانى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆناوە ڕەنگە حەجى ئەمساڵ هەڵبوەشێیتەوە و داواش لە موسڵمانان دەکات دانبەخۆیاندابگرن تا بەرچاویان ڕووندەبێتەوە. . محەمەد ساڵح تاهیر، وەزیرى حەج و عەمرەى سعودیە بە تەلەفزیۆنى فەرمى وڵاتەکەى ڕاگەیاندووە، سعودیە هانى موسڵمانانی جیهان دەدات ئارامبگرن پێش ئەوەى پلانى حەجکردنى ئەم ساڵ دابڕێژن تا ئەوکاتەى دۆخى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا زیاتر ڕووندەبێتەوە. . لە ئێستادا زیاتر لە هەزار و 500 حاڵەتی نەخۆشی کۆرۆنا لە سعودیە تۆمارکراوە، هاوکات 10 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە مردوون. . کاتى حەجى ئەم ساڵ دەکەوێتە کۆتاى مانگى تەموزەوە، بەڵام بەهۆى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکەوە چەند گومانێکى بەدوایدا خۆێدا هێناوە پرسیار لەسەر ئەوە دەکرێت دەتوانرێت خەڵکێکى زۆر لەوێدا گردبێتەوە کە مەترسى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکە لە قەرەباڵغى و کۆبونەوەى خەڵکیدایە. .

لەگەڵ بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکەش بە وڵاتانى جیهاندا، بەرپرسانى سعودیەش چەند ڕێوشوێنێکیان گرتەبەر لەوانە داخستنى چەند گەڕەکێکى سەرەکى مەککە و ڕاگرتنى نوێژى جەماعەت لەناو کەعبەدا.