گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرپرسێکى پێشترى ئەمریکا: چاوەڕوان بن بزانن کۆرۆنا چى لە عێراق دەکات

2020.04.01 - 10:08
بەرپرسێکى پێشترى ئەمریکا: چاوەڕوان بن بزانن کۆرۆنا چى لە عێراق دەکات
ناس کورد- باڵیۆزى پێشترى ئەمریکا لە بەحرەین ڕایگەیاند، گرفتى ڕاستەقینە کە بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە هاتووەتە ئاراوە شەش ناوچە لەسەر ئاستى جیهان دەگرێتەوە، کە عێراق یەکێکیانە، پێشبینیش دەکات ملیۆنان کەس توشى ڤایرۆسەکە ببن. . ئادەم ئیریل، باڵیۆزى پێشترى ئەمریکا لە بەحرەین لە تویتێکدا نوسیویەتى، "ئەگەر پێتانوایە نیویۆرک گرفتى هەیە، تەنها چاوەڕوان بن تا کۆرۆنا هێرشدەکاتە سەر ملیۆنان ئاوارە و پەنابەر لە سوریا و لوبنان و عێراق و یەمەن و کینیا و غەزە". . ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو وڵاتانە زۆرترین چڕى دانیشتوانیان تێدایە لەسەر زەوى و دەرکەوتنەوەەى کۆمەڵایەتى تێیدا مەحاڵە و دۆخى تەندروستیان لە نزمترین ئاستدایە، ئەوەش بۆمبێکى تەوقیتکراوە. . پێشتر ڕێکخراى تەندروستى جیهانى هۆشداریدابوو لەوەى لەچەند هەفتەى داهاتوودا ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا لە عێراق بەرێژەیەکى گەورە بەرزدەبێتەوە، کاتێک ژمارەیەکى زۆرى خەڵک پشکنینیان بۆ دەکرێت. . بەپێی دواین ئاماری ئەمڕۆ چوارشەممە، 1ی نیسانی 2020، 859 هەزار کەس لە جیهاندا توشی ڤایرۆسەکە بوون و 42 هەزار و 344 کەسیش بەهۆیەوە مردوون.