گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کێن ئەو کەسانەى کە ڕێگەیان پێ دەدرێت؟

ئەڵمانیا ڕێگەیەکى زیرەک بۆ هەڵگرتنى قەدەغەى هاتوچۆ بەکاردەهێنێت

2020.04.01 - 09:43
ئەڵمانیا ڕێگەیەکى زیرەک بۆ هەڵگرتنى قەدەغەى هاتوچۆ بەکاردەهێنێت
ناس کورد- دواى ڕاگەیاندنى قەدەغەى هاتوچۆ و کەرەنتینەى خەڵک لە ماڵەوە کە کاریگەرى لەسەر خەڵک و ئابورى دروستکردووە، ئەڵمانیا تاوتوێی هەنگاوێکى پێشوەختە دەکات بۆ ڕێگەدان بە ژمارەیەکى زۆر لە هاوڵاتییان بۆ ئەوەى بچنەوە سەر شەقامەکان و بەشێوەیەکى ڕێژەیی ژیانى ئاسایی دەستپێبکەنەوە. . بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەى دیرشپیگڵى ئەڵمانى، دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتە تاوتوێی دەرکردنى "بڕوانامەى بەرگرى" دەکەن بۆ ڕێگەپێدان بە هەزاران کەس تا لەماڵەکانیان دەربچن و هاتوچۆ بکەن. . توێژەرانى سەنتەری "هيلمهولتز" بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان خواستی خۆیان نیشانداوە بۆ پشکنینى هەزاران کەس لەچەند هەفتەى داهاتوودا تا بزانن دژە تەنى ڤایرۆسەکە لە جەستەیاندا هەیە یاخود نا. . بەپێی ڕۆژنامەکە، ئەگەر ڕەزامەندى لەسەر ئەو پڕۆژەیە بدرێت، توێژەران پشکنین بۆ 100 هەزار کەس دەکەن لەسەرەتاى ئەم مانگەوە. . پشکنینەکان بۆ ئەوەیە بزانرێت ئەو کەسانە بەرگرى لەشیان تواناى بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسەکەى هەیە یاخود نا و دژە تەنى ڤایرۆسەکەى تێدایە یاخود نا، ئەوەش ماناى ئەوەیە ئەو کەسە لەکاتێک لە کاتەکاندا هەڵگرى ڤایرۆسەکە بووە، بۆیە بەکردەیی دەتوانێت جەستەى بەرگرى دژى ڤایرۆسەکە دروسبتکات کە جیهانى تۆقاندووە. . ویلایەتەکانى ئەڵمانیا ڕێوشوێنى توندیان سەپاندووە بۆ کەرەنتینەکردنى خەڵک لە ماڵەکانیان لە رێگەى قەدەغەى هاتوچۆوە، لەکاتێدا ژمارەى مردووان بەهۆى توشبوون بەڤایرۆسەکە نزیکبووەتەوە لە 800 کەس، سەرەڕاى توشبوونى 71 هەزار کەس.