گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەزگای دەرمانی ئەوروپا وادەی بەردەستبوونی یەکەم ڤاکسینی کۆرۆنای ڕاگەیاند

2020.04.01 - 09:03
دەزگای دەرمانی ئەوروپا وادەی بەردەستبوونی یەکەم ڤاکسینی کۆرۆنای ڕاگەیاند
ناس کورد- دەزگای دەرمانی ئەوروپا ئەو وادەیەی دیاریکرد کە پێویستە تاوەکو یەکەم ڤاکسینی ئامادە و کاریگەر بۆ نەخۆشی کۆرۆنا دروست دەکرێت و بەردەست دەبێت بۆ هەمووان. . دەزگاکە لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە ڕایگەیاند، "ئەو بابەتە یەک ساڵی ڕێکی پێبچێت تاوەکو بە تەواوەتی ڤاکسینی کۆرۆنا (کۆڤید-19) ڕەزامەندی لەسەر دەدرێت و بە ژمارەیەکی زۆرەوە دەخرێتە بازاڕ و بەکاردەهێنرێت." . دەزگاکە کە بارەگای سەرەکی لە شاری ئەمستەردامی هۆڵەداندایە دەڵێت، دوو ڤاکسین چوونەتە قۆناغی ئەزمونییەوە و لەسەر مرۆڤە خۆبەخشەکان تاقیدەکرێتەوە. . ڕونیشیکردەوە کە "دیاریکردنی ئەو وادەیە پشتی بە ئەزمون و تاقیکردنەوەکانی تر بەستووە لە بەرهەمهێنانی ڤاکسیندا." . تاوەکو ئەمڕۆ چوارشەممە، 1ی نیسانی 2020، لە جیهاندا 859 هەزار کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 42 هەزار و 332 کەسیشی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە، وڵاتانیش لە پێشبڕکێدان بۆ دروستکردنی ڤاکسینێک بۆ ئەو نەخۆشییە. . دەزگاکە باسی لەوەشکردووە کە "قورسە پێشبینی بەرهەمهێنانی بەرهەم تەندروستییەکان بکرێت و تائێستا هیچ دەرمانێک نەبووەتە چارەسەری تەواوەتی کۆرۆنا."