گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حەیدەر مولا: ئێرانیەکان لە بەغدان بۆ فشارکردن تا زورفى ڕەتبکرێتەوە

2020.04.01 - 08:38
حەیدەر مولا: ئێرانیەکان لە بەغدان بۆ فشارکردن تا زورفى ڕەتبکرێتەوە
ناس کورد- سەرکردەیەکى هاوپەیمانى هێزە عێراقییەکان ڕایگەیاند، سەرەڕاى پشتیوانیکردنى عەدنان زورفى لەلایەن زۆربەى چینى سیاسی عێراقەوە، ئێران بەتەواوى ڕەتیدەکاتەوە. . حەیدەر مولا لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند "سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران موڵکى عێراقە، نەک هیچ کەسێکى دیکە، ئێران و لایەنەکانى حەشدى شەعبى زورفى ڕەتدەکەنەوە، پێویستە جیاوازى بکرێت لەنێوان شیعە و چینى سیاسەتمەدارانى شیعى". . وتیشى "چەند کەسایەتییەکى ئێرانى لە بەغدان بۆ فشارکردن تا زورفى ڕەتبکرێتەوە". . بەوتەى حەیدەر مولا، زورفى تیمى دانوستکارى نییە، بەڵام سێیەکى پەرلەمانتاران واژۆیان کردووە کە پشتیوانى دەکەن، پێویستە دەسەڵات لە بەرەى یەکەمەوە بگوازرێتەوە بۆ بەرەى دووەم. . جەختیشیکردەوە، هێزە شیعییەکان شکستیان هێنا لە دیاریکردنى کاندیدێک، بۆیە سەرۆککۆمار زورفى کاندیدکرد، زورفى پەیوەندى لەگەڵ زۆربەى سەرکردە سیاسییەکان هەیە، چاوى بە مالیکى و حەکیم و عەبادى و حەلبوسى و بارزانى کەوتووە. . مولا باسى لەوەشکردووە، هاوپەیمانى سائیرون وەکو گەورەترین کوتلەى پەرلەمانى پشتیوانى زورفییە.