گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئامێرێکی نوێ پێت دەڵێت بە قورسی کۆرۆنات گرتووە یان سوک

2020.03.31 - 23:18
ئامێرێکی نوێ پێت دەڵێت بە قورسی کۆرۆنات گرتووە یان سوک
ناس کورد- زانايانى ئەمريكى و چينى توانيان ئامێرێکی دەستكرد دروست بكەن كە پێشبينى ئەوە دەكات توشبووى ڤايرۆسى كۆرۆنا كە لە سەرەتاكانى نەخۆشییەکەدان نيشانەكانى قورس دەبێت بەسەريان ياخود سوك. . لەو بارەيەوە ميگن كوفى لە كۆلێژى "گروسمان" ى پزيشكى لە زانكۆى نيويۆرك بە گۆڤارى "كۆمپيوتەرز ماتيريلێز ئاند كۆنتيوا"ى وتوە، ئەو ئامێرە هاوكار دەبێت بۆ پزيشكان كە بزانن لەپێشدا كام نەخۆشانە چارەسەر بكەن، ئەمەش بەتايبەتى كە نەخۆشخانەكانى چەندين وڵات فشارێکی زۆر زياتر لە تواناى خۆيان لەسەرە بەهۆى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكە بەشێوەيەكى بەربڵاو. . هەروەها هەر لەو ڕێگەوەيە كە پزيشكانى پێست پشكنين بۆ سەردانيكەران دەكەن بۆ ئەوەى بزانن كە ئەگەرى توشبوون بە نەخۆشى شێرپەنجەى پێستيان هەيە ياخود نا. . بەپێى زانياريەكان، ئامێرەكە ئەوە ديارى دەكات كە ئايا توشبوى ڤايرۆسەكە توشى تەنگەنەفەسى قورس دەبێت ياخود نا، كە ئەوە كوشندەترين نيشانەى پەتاكەيە و زۆرينەى قوربانيانى ڤايرۆسەكە بەهۆى ئەوەوە گيانيان لەدەستداوە. . بەپێى داتاى 53 توشبوى كۆرۆنا لە نەخۆشخانەى "وۆنزۆ"ى چين، پشكنينەكە پشت بە گۆڕانكارى ڕێژەى ئەنزيمەكانى جگەر و ئاستى "هێمۆگڵۆبين"ى خوێن دەبەستێت، هەروەها وردى و ڕاستى لە دەستنيشانكردنى ئاستى قورسى و سوكى توشبووەكان گەيشتوەتە %80.