گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەندێک جار شکۆی مرۆڤ دەشكێندرێت..

بانگەوازێک دەربارەی دۆخی هەژاران لە سلێمانی و ئەو هاوکاریانەی پێیان دەدرێت

2020.03.31 - 22:17
بانگەوازێک دەربارەی دۆخی هەژاران لە سلێمانی و ئەو هاوکاریانەی پێیان دەدرێت
ناس کورد- بەڕێوەبەری‌ گشتیی‌ چاودێری ‌‌و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌  بانگه‌واز و داواکارییەک ئاڕاستەی حكومه‌تی‌ خۆجێی‌ سلێمانی‌، ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ و ڕێكخراوو كه‌سایه‌تیه‌ خێرخوازییه‌كان دەکات بۆ بەهاناوەچوونی کەسانی هەژار و ڕێکخستنی ئەو کارە خێرخوازییانەی دەکرێن و نەشکاندنی شکۆی مرۆڤ لەژێر ناونیشانی کاری خێرخوازیدا.  .  لە بانگەوەزاکەدا ئاماژە بەوەکراوە، له‌ دوو هەفتەى ڕابردوودا ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ ڕێكخراوو كه‌سایه‌تی‌، زۆر ئازایانه‌ قۆڵی‌ هاوكاری ‌‌و خێرو چاکەیان لێ هه‌ڵكردو دڵسۆزانه‌ ئه‌ركی‌ هاوكاریكردنی‌ هه‌ژارانیان بە پێدانی‌ بڕێک (خواردن) گرته‌ ئه‌ستۆ، به‌ڵام پاش تێپه‌ڕبوونی‌ زیاتر له‌ 10 ڕۆژ به‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ مرۆییه‌دا و وردبوونه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌و کۆکردنەوەی‌ بۆچوون، ده‌ركه‌وت كێشه‌ی‌ گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌ پڕۆسه‌كه‌دا، به‌جۆرێك هێندێكجار له‌ بایه‌خی‌ پرۆسه‌كه‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌، كه‌ گرنگترینیا ئه‌مانه‌ن: . 1ـ فه‌وزایه‌كی‌ زۆر زاڵه‌ به‌سه‌ر پرۆسه‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ هاوكارییه‌كان، به‌جۆرێك كه‌ هێندێك هاووڵاتی‌ له‌و فه‌وزایه‌دا توانیویانە زیاتر له‌ جارێك سودمه‌ند ببن‌ و هeندێك هه‌ژارو خه‌ڵكی‌ شایسته‌ به‌ هیچ جۆرێك سودمه‌ند نه‌بوون. . 2ـ شێوازی‌ دابه‌شكردنی‌ هاوكارییه‌كان به‌جۆرێكه‌ كه‌ هێندێكجار شكاندنی‌ شكۆی‌ مرۆڤ‌ و هاووڵاتیانی‌ تێدایه‌و له‌ به‌های‌ هاوكارییه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه‌. . 3ـ زۆرێك له‌و كه‌س ‌و ده‌زگاو ڕێكخراوانه‌ ناتوانن بگه‌نه‌ ئه‌و هه‌ژاره‌ ڕاسته‌قینانه‌ی‌ كه‌ شایسته‌ی‌ هاوكاریكردنن، یان ناتوانن ئەرکی‌ گەیاندنی‌ بگرنە ئەستۆ. . 4ـ ڕێكخراوو كه‌سایه‌تیه‌كان هیچیان ئاماده‌ی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ نین له‌گه‌ڵ یه‌ك‌و هه‌ریه‌كه‌یان به‌ ئاراسته‌یه‌كی‌ جیاواز كارده‌كات. . بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری ‌‌و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌ ئاماژەی بەوەشکردووە: "هه‌ربۆیه‌ ئێمه‌ پێشنیار ده‌كه‌ین سه‌رجه‌م هاوكارییه‌كان له‌ ڕێگه‌ی‌ ده‌زگایه‌كی‌ په‌یوه‌ندیداره‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی‌ بكرێن، و ڕێگه‌ له‌م فه‌وزایه‌ بگیرێت، بۆ ئه‌وه‌ی‌: . 1ـ سه‌رجه‌م داتاكان دیاربن ‌و دیاربێت هه‌ر خێزانێك چه‌ند هاوكاری‌ كراوه‌و كێ ماوه‌ هاوكاری‌ بكرێت. . 2ـ سیستمێكی‌ وا بێت كه‌ تیایدا هاووڵاتی‌ هه‌ژار هه‌ست به‌ كه‌می‌ نه‌كات‌و شكۆی‌ پارێزراوبێت. . 3ـ سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌ن‌ و ڕێكخراوو كه‌سایه‌تیانه‌ دیاربن كه‌ به‌شداربوون له‌ پێشكه‌شكردنی‌ هاوكارییه‌كان و ئاست‌و جۆری‌ بەشدارییەکەیان بۆ ڕای‌ گشتی‌ ڕوون بێت. . 4ـ ئه‌و پاكێجی‌ خواردن‌ و شمه‌كانه‌ی‌ كه‌ ده‌درێنه‌ هاووڵاتی‌ هه‌ژار، جۆریان، بڕه‌كه‌یان، شایسته‌بێت به‌ لانی‌ كه‌م یه‌ك مانگ خواردنی‌ خێزانه‌كه‌ و به‌ پێی‌ پێویستی ‌‌و ژماره‌ی‌ خێزان ‌و دۆخی‌ ژیان‌و گوزه‌ران بێت. . 5ـ پشت به‌ زانیاریی و داتایه‌كی‌ ڕاست ‌و دروست ببه‌سترێت كه‌ به‌شێكی‌ زۆری‌ له‌ تۆڕه‌كانی‌ پارستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌رده‌ستن. . 6ـ ڕێگه‌ نه‌درێت هیچ ده‌زگایه‌ك سه‌ربه‌خۆیانه‌ به‌و كاره‌ هه‌ستێت، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی‌ ڕێگه‌ بگیرێت له‌ كه‌سانێك كه‌ بیانه‌وێت كاری‌ خێرخوازی تێكه‌ڵ به‌ مه‌به‌ستی‌ تر بكرێن، له‌گه‌ڵ ڕێزی‌ زۆر بۆ چاكه‌كاران كه‌ ئێمه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ ده‌یانناسین‌و له‌ نیه‌ت باشیان تێده‌گه‌ین. . لە ڕاگەیەندراوەکەدا بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌  ڕایگەیاندووە: "بۆ ئه‌ركێكی‌ له‌مجۆره‌، ئێمه‌ ئاماده‌ین ئه‌و بەرپرسیارێتیە بگرینه‌ ئه‌ستۆو به‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان‌ له‌ حكومه‌ت‌و ڕێكخراوه‌كان و كه‌سایه‌تییە سه‌ربه‌خۆكان لە ناوەندی‌ قەزای‌ سلێمانی‌‌ و قەزاکانی‌ دەوروبەری‌، خۆبه‌خشانه‌ به‌ كارێكی‌ گرنگی‌ له‌و جۆره‌ هه‌ستین، بەڵام بەرنامەیەکی‌ گەورەو گرنگی‌ لەمجۆرە پێویستی‌ بە هاوکاری ‌‌و پاڵپشتی‌ هەم خێرخوازان هەم لایەن‌و دەزگا پەیوەندیدارەکان هەیە". .   ئەوەشی خستووەتەڕوو: "ئه‌م بانگه‌وازو داواکارییە له‌وپه‌ڕی‌ دڵسۆزی ‌‌و خه‌مخۆرییه‌ بۆ هاووڵاتیانی‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌ و دامه‌زراوه‌كانی‌ و خەڵک و حکومەت، هیوادارم پاش ڕەزامەندی‌ خێرخوازو ڕێکخراوەکان، لە نزیکترین کاتدا هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان پێکەوە کۆ ببینەوە بۆ داڕشتنی‌ بەرنامەو میکانیزمی‌ ئەو کارە گرنگە". .