گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر لە 300 هەزار زیندانی لە تورکیا هەن

كۆرۆنا 90 هەزار بەندکراو لە زیندانەکانی توركيا قوتار دەکات

2020.03.31 - 21:51
كۆرۆنا 90 هەزار بەندکراو لە زیندانەکانی توركيا قوتار دەکات
ناس کورد- ئەمڕۆ حزبى دەسەڵاتدارى توركيا ئاشكرايكرد كە پڕۆژە ياسايەكي پێشنيازكردوە بۆ ئازادكردنى نزيكەى 45 هەزار بەندكراو بەشێوەيەكى كاتى و 45 هەزار بەندكراوى تر بەشێوەيەكى هەميشەيى، ئەوەش لە چوارچێوەى هەوڵەكانى بەرەنگاربونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لەناو گرتوخانەكاندا. . گرتوخانەكانى توركيا زۆر قەرەباڵغن و بەپێی سەرژمێريەكان، 300 هەزار بەندكراو لەو وڵاتەدا هەن، حكومەت لەكاردايە بۆ ئەوەى فشارەکان لەسەر بەنديخانەكان كەمبكاتەوە، لاى خۆشيانەوە گروپ و ڕێكخراوەكانى مافى مرۆڤ هۆشداريان داوە لەوەى كە ئەگەرى هەيە ڤايرۆسەكە لە گرتوخانەكاندا بڵاوببێتەوە. . بەپێى پرۆژەياساكە كە حزبى داد و گەشەپێدان "ئاكەپە" و هاوپەيمانەكانى ناردويانەتە پەرلەمان، 45 هەزار  زيندانى بەشێوەيەكى كاتى و هەروەها 45 هەزار زيندانى تر بەشێوەيەكى هەميشەيى ئازاد دەكرێن. . ئەم هەنگاوەش دواى ئەوەدێت كە ژمارەى توشبووان بە ڤايرۆسى كۆرۆنا ڕويان لەزيادبونە و بەپێى دوايين ئامار ئەمڕۆ سىێشەممە 31ی ئازار، زياتر لە 13 هەزار و 531 توشبوو تۆماركراون و لەو ژمارەيەش 214 كەس گيانيانلەدەستداوە. . لاى خۆشيەوە جاهد ئۆزكان، جێگرى سەرۆكى حزبى ئاكەپە بە ڕۆژنامەنوسانى وتوە، بڕيارەكە ئەو بەندكراوانە دەگرێتەوە كە نيوەى ماوەى سزاكەيان بەسەربردوە، بەڵام ئەوەش ئەو كەسانە ناگرێتەوە كە تاوانەكانى تيرۆر، مادەى هۆشبەر، تاوانە سێكسيەكان و كوشتن و توندوتيژى دژى ژنانيان ئەنجامداوە. . تەئكيديشى كردوەتەوە، ئەوانەى ئازاد دەكرێن بەشێوەيەكى كاتى بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناوە لە گرتوخانەكانەوە دەگوازرێنەوە ماڵەكانيان لەوێ بە زۆرەملێ دەمێننەوە، هەروەها مانەوەى زۆرەملێ لە ماڵەكانياندا ئەو بەندكراوانەش دەگرێتەوە كە تەمەنيان لەسەروو 65 ساڵ و ئەو ژنانەش كە منداڵى خوار تەمەن شەش ساڵيان هەيەو بەخێوى دەكەن.