گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق 65 حاڵەتی نوێی کۆرۆنای تۆمارکرد.. نەجەف زۆرترینی هەیە

2020.03.31 - 20:59
عێراق 65 حاڵەتی نوێی کۆرۆنای تۆمارکرد.. نەجەف زۆرترینی هەیە
ناس کورد- وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، لە ماوەى 24 کاتژمێری ڕابردوودا 65 حاڵەتی نوێی نەخۆشی کۆرۆنا تۆمارکراوە لە سەرانسەری عێراق و نەجەف و بەغدا و سلێمانی و کەربەلا زۆرترین حاڵەتیان تێدا بووە. . ئەمڕۆ سێشەممە، 31ی ئازاری 2020، وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، 22 لە حاڵەتەکان لە نەجەف، 12 لە بەغدا، 11 لى سلێمانی، 11 لە کەربەلا، چوار لە بەسرە، دوو لە دیالە، هەریەکە لە کەرکوک و زیقار و هەولێر یەک حاڵەتیان تۆمارکردووە. . دەشڵێت، چوار حاڵەتی نوێی مردن لە بەغدا و بەسرە و نەجەف و میسان تۆمارکراون، هاوکات 18 حاڵەتی نوێی چاکبوونەوەش هەبوون. . ئاماژەى بەوەشکردووە، لەئێستادا ژماری گشتیی توشبووان لە عێراق گەیشتووەتە 694 کەس، مردووان گەیشتووەتە 50 و چاکبووەکانیش 170 حاڵەتن.